• هەواڵی بەپەلە

كێشەی كەمئاوی لە گەڕەكەكانی سلێمانی چارەسەر كرا

هەورامان نیوز

بەشێك لە گەڕەكەكانی سلێمانی ئەوانەی كەوتوونەتە سەرووی شارەوە، چەند ساڵێكە كێشەی بێ ئاوییان هەیە، حكوومەتی هەرێم سێ پەمپی گەورەی ئاوی بۆ دابین كردوون و بەمنزیكانە ئەو گەڕەكانە لە بێ ئاوی رزگار دەكرێن.
ماوەیەكی زۆرە بەشێك لە گەڕەكەكانی سلێمانی بەدەست بێ ئاوییەوە دەناڵێنن، بەتایبەت لە وەرزی هاویندا كێشەكەیان قووڵتر دەبێتەوە، ئەو گەڕەكانە ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتییانی شارەكەی تێدا دەژین، بەگوتەی خۆیان جاری وا هەبووە بە 10 رۆژ ئاویان پێ نەگەیشتووە.
ئەو گەڕەكانە لەم چەند ساڵەدا بەردەوام ئاویان كڕیوە، ئەو ئاوەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی دەیانداتێ زۆر كەم بوو، ناچار بوون بەردەوام بە تانكەر ئاو بكڕن و ئەوەش وایكردبوو نرخی خانوو لە قڕگە و گەڕەكەكانی سەرووی شار دابەزێت.
لەمبارەیەوە ئامانج جەلال گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ئاماژەی بەوە كرد، بەمنزیكانە بەردانەوەی ئاو ئاسایی دەبێتەوە، ئێستە دەستیان كردووە بە چاكسازی لەو هێڵانەدا و سێ پەمپ گەیشتووە و دەیگۆڕن، گەڕەكەكانی قڕگە و سەرووی شار گرفتیان هەیە و چارەسەری دەكەن.

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین