هەورامان نیوز

له‌ هێرشێكی ئیسرائیلیدا فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌ماس و چوار كه‌سی تر ده‌كوژرێن

له‌ هێرشێكی ئیسرائیلیدا فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌ماس و چوار كه‌سی تر ده‌كوژرێن

هەورامان نیوز

میدیاكانی سه‌ربه‌ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی ئه‌مڕۆ رایان گه‌یاندووه‌، له‌ هێرشێكی ئاسمانیی ئیسرائیل له‌ كه‌رتی رۆژئاوای فه‌له‌ستین، فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌ماس و چواری كه‌سی تر كوژراون. تا ئێسته‌ ئه‌و چوار كه‌سه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كه‌ی حه‌ماس بوون، پێناسه‌یان ئاشكرا نه‌بووه‌.
پێگه‌ی “شه‌رق ئه‌وسه‌ت” ئه‌مڕۆ شه‌موو سێی ئاب، هه‌واڵه‌كه‌ی له‌ میدیاكانی سه‌ربه‌ حه‌ماسی وه‌رگرتووه‌ و بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیی حه‌ماس و چوار كه‌سی تر كه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێلێكدا بوون له‌ كه‌رتی رۆژئاوای فه‌له‌ستین، له‌ هێرشێكی ئاسمانیی ئیسرائیلدا، سه‌رجه‌میان كوژراون. له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ سوپای ئیسرائیلیش بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، له‌ شاری توڵكه‌ره‌مدا هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر شانه‌یه‌كی چه‌كدار و سه‌رجه‌میان كوشتوون.
سه‌رچاوه‌كانی نزیكی حه‌ماس ئێواره‌ی دوێنێ ئاشكرایان كرد، ئیسرائیل توانیویه‌تی دوو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌كه‌ تیرۆر بكات، ئه‌وانیش روحی مشته‌ها و سامح سه‌راجن.
هه‌مان سه‌رچاوه‌ زیاتر گوتی، سێ به‌رپرسی كه‌تیبه‌كانی قه‌سام باڵی سه‌ربازیی حه‌ماس، له‌ هه‌مان هێرشدا كوژراون، ئه‌وانیش عه‌بدولهادی سیام له‌ هه‌واڵگریی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌، سامی عۆده‌ یه‌ك له‌ فه‌رمانده‌كانی ده‌زگای ئاسایشی گشتیی بزووتنه‌وه‌كه‌ و محه‌مه‌د حه‌دید فه‌رمانده‌ی مووشه‌كه‌كانی حه‌ماس له‌ لیوایه‌كی غه‌زه‌.
له‌ حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو به‌ ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس، جه‌نگی غه‌زه‌ ده‌ستی پێ كرد و له‌ رۆژی یه‌كه‌می جه‌نگدا سه‌رووی هه‌زار و 200 ئیسرائیلی گیانیان له‌ ده‌ست دا و سه‌رووی 200 كه‌سی تر به‌ بارمته‌ گیران. ئه‌و رووداوه‌ به‌ رووداوێكی كاره‌ساتبار بۆ جووه‌كان له‌وه‌ته‌ی رووداوی هۆڵۆكاسته‌وه‌ هه‌ژمار كرا، بۆیه‌ په‌رچه‌كرداری توندی لێ كه‌وته‌وه‌.

سوپای ئیسرائیل له‌ ئاسمان و زه‌وییه‌وه‌ غه‌زه‌ بۆردمان ده‌كات

له‌و كاته‌وه‌ سوپای ئیسرائیل له‌ ئاسمان و زه‌وییه‌وه‌ غه‌زه‌ بۆردمان ده‌كات كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ شاره‌كه‌ به‌ ته‌واوی وێران بووه‌ و دانیشتووانی شاره‌كه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ ده‌یان هه‌زاریان لێ كوژراوه‌، له‌ ژیانێكی زۆر سه‌ختدا ده‌ژین. دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌له‌ستینیش، باس له‌ كوژرانی زیاتر له‌ 36 هه‌زار فه‌له‌ستینی ده‌كات و زیاتر له‌ 80 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ به‌پێی دوای ئاماری ئیسرائیل نزیكه‌ی هه‌زار و 500 كه‌س كوژراون. زۆربه‌ی قوربانییه‌كانی ئیسرائیل پێوه‌ندی به‌ یه‌كه‌م رۆژی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس هه‌یه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ هه‌زار و 200 كه‌س كوژران و زۆربه‌یان خه‌ڵكی سڤیل بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا زیاتر له‌ 200 ئیسرائیلی له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه‌ به‌ بارمته‌ گیران و له‌و كاته‌وه‌ ته‌نیا 81 بارمته‌یان ئازاد كراون.

س: wishe.net

Exit mobile version