هەورامان نیوز
ئاڤا نیوزگۆڤاری فۆربێکسی ئەمریکی لیستی دەوڵەمەندترین کەسەکانی جیهانی بڵاوکردەوە و ئیلۆن مەسک ڕیزبەندی یەکەمی ملیاردێرەکانی جیهانی گرتووە.چیرۆکی سەرەکی: لیستی ساڵانەی گۆڤاری فۆربێکسی ئەمریکی بۆ دیاریکردنی ملیاردێرەکانی جیهان بڵاوکرایەوە و هەریەک لە ئیلۆن مەسک خاوەنی کۆمپانیای تێسلا، جێف بێزۆس خاوەنی کۆمپانیای ئەمازۆن و لاری ئیلیسۆن دامەزرێنەری کۆمپانیای ئۆراکڵ ڕیزبەندی پێشەوەی دەوڵەمەندترین کەسەکانی جیهانیان گرتووە. بڵاوکراوەی فەرمی: بە پێی لیستی گۆڤاری فۆربێکسی ئەمریکی 10 دەوڵەمەندترین کەسەکانی جیهان بۆ ساڵی 2025 ئەم کەسانەن:1. ئیلۆن مەسک، خاوەنی کۆمپانیای تێسلا 422.7 ملیار دۆلار.
2. جێف بێزۆس، خاوەنی کۆمپانیای ئەمازۆن 248.1 ملیار دۆلار.
3. لاری ئیلیسۆن، هاودامەزرێنەری کۆمپانیای ئۆراکڵ 228.1 ملیار دۆلار.
4. مارک زوکەربێرگ، خاوەنی کۆمپانیای مێتا 223.6 ملیار دۆلار.
5. بێرنارد ئارنۆڵد و خانەوادەکەی، خاوەن و بەڕێوەبەری براندی LVMH 194.2 ملیار دۆلار.
6. لاری پەیج، هاودامەزرێنەری کۆمپانیای ئالفەبێت، کۆمپانیای گۆگڵ 164.7 ملیار دۆلار.
7. سێرگی برین، هاودامەزرێنەری کۆمپانیای ئالفەبێت، کۆمپانیای گۆگڵ 157.1 ملیار دۆلار.
8. وارن بافێت، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بێرکشایەر 144.5 ملیار دۆلار.
9. ستیڤ بالمەر، بەڕێوبەری پێشووی مایکرۆسۆفت 129.4 ملیار دۆلار.
10. جێنسن هوانگ، بەڕێوبەری جێبەجێکاری NVIDIA
124.4 ملیار دۆلار.
س: www.ava.news