هەورامان نیوز
جۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری نوێی ریال مەدرید دووپاتیكردەوە كە بۆ هەموو رووبەرووبوونەوەیەک ئامادەن.
وا بڕیارە سبەی شەممە كاتژمێر 22:30 ئێسپانیۆل لە یاریگای خۆیاندا میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی لالیگا.
لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر ئێسپانیۆل مۆرینیۆ گوتی؛
باشم و هەست بە ئارامی دەكەم، وەرزێكی نوێ دەست پێدەكات.
ئەوان تیمێكی نایابیان هەیە، ئەو تیمانەی بۆ ماوەیەكی درێژ هەمان راهێنەریان هەیە تیمێكن بە باشی رێكخراون.
بۆ هەموو رووبەڕووبوونەوەیەکی وەرزی نوێ ئامادەین.
توانیومە بەرنامەیەکی کاری تایبەت بۆ هەمووان ئامادە بکەم، تەنانەت کاتێک تەنیا یەک یاریزان بۆ راهێنانی تاکەکەسی دەهات و 10 کەس لە دەستەی راهێنەران لەگەڵیدا کاریان دەکرد.
ئۆرێلیەن چوامینی باشە، بەڵام بە بارودۆخێكی جەستەییەوە گەیشتووە كە رێگای پێنادات بە باشترین ئامادەییەوە بەشداری بكات.
هەست بە پەستان دەكەیت كە لەم دۆخەدا گەیشتوویتەتە ریال مەدرید؟
ناڵێم پەستان بەڵكوو دەڵێم پەرۆشی و پڕ وزەیی، ئەمەش شتێكی ئەرێنییە.
هەركاتێک هەست بەو پەرۆشییە نەكەم شتێک لە جێی خۆیدا نییە. بەهۆی یارییەكانەوە هەست بە پەستان ناكەم.
بڕوایەكی گەورەم بەو كارە هەیە كردوومانە، هەروەها متمانەیەكی زۆرم بە بیركردنەوەی یاریزانەكان هەیە.
دەربارەی پێكانەكانی وەرزی رابردوو بۆ چاكبوونەوە پێوویستیان بە كاتێكی زیاترە، تاكە یاریزان جگە لە پێكانەكانی وەرزی رابردوو ئامادە نەبێت ئێندریكە.
کۆتاییپێهێنانی وەرزێک بێ بەدەستهێنانی هیچ نازناوێک لە ریال مەدرید، بە وەرزێکی سەرکەوتوو هەژمار ناکرێت.
س: yariga.net







