• هەواڵی بەپەلە

لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەک تەندروستیی سلێمانی هۆشداری دەدات

هەورامان نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپارێزیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی بڵاوبوونەوەی سکچوون و ڕشانەوە هۆشداریی دەدات.

ئەمڕۆ شەممە 3ی ئابی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی خۆپارێزیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی بڵاوبوونەوەی سکچوون و ڕشانەوە هۆشداری دا و ڕایگەیاند، “پێویستە هاووڵاتییان دووربکەونەوە لە خواردنی سەر عەرەبانە”.

داوا دەکەن، هاوڵاتییان تانكى ئاوى خواردنه‌وه‌ى ماڵه‌كانیان شه‌ش مانگ جارێك پاکبکنەوە و ده‌بێت به‌رده‌وام سه‌رداپۆشراوبێت، هەروەها پێویسته‌ سه‌وزه‌ و میوه‌ به‌باشى بشۆرێته‌وه‌ به‌ مادده‌ى په‌رمه‌نگه‌ناتى پۆتاسیۆم یان به‌ خوێ یان هه‌ر پاكژكه‌ره‌وه‌یه‌كى تر پاشان ئاوێكى زۆرى پێدابكه‌.

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپارێزیی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، “پێویستە هاوڵاتییان ته‌نها ئاوى به‌لوعه‌ یان بوتڵكراوى كارگه‌كان به‌كاربهێنن بۆ خواردنه‌وه‌، بەڵام ئه‌گه‌ر ئاوى بیریان به‌كارهێنا پێویستە به‌باشى بیكۆڵێنن پاشان به‌كاریبهێنن”.

س: hawlati.co

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین