• هەواڵی بەپەلە

لەبارەی مووچە ئاگاداری بڵاو دەكرێتەوە

هەورامان نیوز

بەرێوەبەرایەتی خانەشنینی هەولێر ئاگاداری مووچەخرانی دەكاتەوە، سەرجەم ئەوانەی خانەنشین دەبن دەتوانن تا 90 رۆژ تانە لە مووچەكەیان بدەن دواتر ئەو مافەیان نامێنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی هەولێر ڕای دەگەیێنێ، هەر فەرمانبەرێك دوای خانەنشینبوونی، تا 90 ڕۆژ لە ڕێككەوتی وەرگرتنی یەكەم مووچەی خانەنشینی، بۆی هەیە تانە لە مووچە و ڕاژەكەی بدات، دوای ئەو ماوەیە ئەو مافەی نامینێت.
 
باس لەوەشكراوە، ئەم ئاگاداركردنەوەیە تەنیا تایبەت نییە بە سنووری هەولێر و سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
بڵاو كردنەوەی ئەو ئاگادارییە لە كاتێك لە هەفتەی رابردوو كۆمەڵێك فەرمانبەری تر تەمەنی یاساییان تەواو بوو خانەنشین بوون.

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین