• هەواڵی بەپەلە

لە ئامێدی سێیەمین فێستیڤاڵی تەحین بەڕێوەدەچێت

هەورامان نیوز

لە ئامێدی سێیەمین فێستیڤاڵی تەحین و بەرووبوومی خۆماڵی بەڕێوەدەچێت. چاوەڕێ دەکرێت ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو تەحینی زیاتر بفرۆشرێت کە پار ساڵ نزیکەی 10 تۆن فرۆشرابوو.چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە، لەژێر چاودێری عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، فێستیڤاڵی تەحین و بەرهەمی خۆماڵی لە گوندی بێباک لە نزیک سەنتەری قەزای ئامێدی دەستپێدەکات.لێدوانی فەرمی: کاروان حاجی سەعید، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی فێستیڤاڵ بە ئاڤای ڕاگەیاند، فێستیڤاڵەکە ڕۆژی پێنجشەممە 04-12-2025 دەستپێدەکات و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، بۆ ئەم مەبەستە 100 کەپر ئامادەکراون کە 26 کەپریان تایبەتە بە فرۆشتنی تەحین لەلایەن ئەو کەسانەی کە خاوەن ئاشی تەحینن لە دەڤەرەکە.کاروان حاجی سەعید ڕوونی دەکاتەوە، لە فێستیڤاڵی ساڵی ڕابردوو کە بەهەمان شێوە بەناوی تەحین و بەرووبوومە خۆماڵییەکان کرا، نزیکە 9.5 تۆن تەحین فرۆشرا، دەڵێت، هەرچەندە لە ڕۆژی دووەم زۆربەی ئاشەکان تەحینیان نەما، ئەگەرنا تەحینی زیاتر دەفرۆشرا. دەشڵێت، بۆ ئەمساڵ تەحینی زیاتر ئامادەکراوە و چاوەڕێ دەکرێت لە ساڵی ڕابردوو زیاتر بفرۆشرێت.زانیاریی زیاتر: فێستیڤاڵی ئەمساڵی تەحین، بە بەشداریی هونەرمەندان، حەسەن شەریف، ڕۆمی هەرکی بەڕێوەدەچێت، هەروەها شیرین حەقی، کە مامۆستای هونەرە، بەشدار دەبێت.ئەمەش بزانە: جگە لە تەحین، ئەو بەرهەمە خۆماڵییانەی ئامادەکراون بۆ فێستیڤاڵەکە، ئەمانەن: “هەنار، هەنگوین، مرەبا، خواردنی کوردەواری و کاری دەستی خانمان، بەرهەمە وشککراوەکان بە گشتی”.
س: www.ava.news

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین