• هەواڵی بەپەلە

لە بناری گۆیژە پارکێکی گەورە دروستدەکرێت

هەورامان نیوز

لەیلا عومەر عەلی سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، نەخشەی پارکی بۆنەکان وەک پارکێکی سەوزایی گەورە هاوشێوەی پارکی ئازادی بە دیزاینێکی جوان ئامادە دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، پارکەکە و لەسەر ڕووبەری زیاتر لە (٦٥دۆنم) لە بناری گۆیژە هەوڵی بۆ ئەدرێت بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

سەرۆکی شارەوانی ڕاشیگەیاند، لەگەڵ بەشی نەخشەسازی دیزاین و هۆبەی جێبەجێکردن و پەرەپێدانی ماستەرپلان و لێپرسراوی هۆبەی ئەنجومەن تایبەت بە خێراکردنی پڕۆسەی تەواوکردنی ڕێکارە هونەری و یاساییەکانی تۆمارکردنی پارکی بۆنەکان کۆبووینەوە، و لەدیزاینەکەیدا چەندین چالاکی جۆراوجۆری مۆدێرن لەخۆدەگرێت وە بە کۆتاییهاتنی شاری سلێمانی لە ڕووی ڕێژەی سەوزاییەوە دەباتە قۆناغێکی زۆر پێشکەوتووترەوە.

س: xelk.org

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین