• هەواڵی بەپەلە

لە بڕۆکسل گفتوگۆ دەربارەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی حکومڕانیی هەرێمی کوردستان دەکرێت

هەورامان نیوز

بڕیاروایە لە شاری بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یەکێتیی ئەوروپا، تاوتوێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی دامودەزگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن.
‎وێنە گەورەکە: بەمەبەستی بەدەستهێنانی پشتیووانی زیاتر بۆ حوکمڕانییەکی باش و خستنەڕووی شێوازی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان و پەیڕەوکردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان لە ستراتیژییەت و ڕاپەڕاندنی ئەرکی دامودەزگا حکومییەکان، لە ڕۆژانی 8 تاوەکو 11ی کانوونی یەکەمی 2025، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، بەشدار دەبێت لە زنجیرە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یەکێتیی ئەوروپا و ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپا.
‎لێدوانی فەرمی: د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە دیدارەکاندا ئەو پێشکەوتنانەی هەرێمی کوردستان دەخەینەڕوو کە لە بواری مافەکانی مرۆڤ بەدەستیهێناوە وەک؛ جێبەجێکردنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ (2021-2025) کە لە 62%ی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی جێبەجێکردووە.
س: www.ava.news

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین