هەورمان نیوز
ریال مەدرید هەفتەیەکی زۆر سەرقاڵی لە مێرکاتۆی هاوینە بەڕێکرد؛ لە خێراکردنی هەنگاوەکان بۆ هێنانی یاریزانی نوێ لە هێڵی هێرشبەری و ناوەند، تاوەکوو فرۆشتنی زنجیرەیەک لە ئەستێرە گەنجەکانی ئەکادیمیا و یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی ڤینیسیۆس جۆنیۆر.
تۆڕی ئاتلێتیک نوێترین زانیاریی سەبارەت بە هەوڵەکانی ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ و داهاتووی ڤینیسیۆس جونیۆری بڵاوکردووەتەوە.
⚡️Real Madrid DealSheet
➕New round of talks with RB Leipzig for Yan Diomande today
➕Exclusive buy back clauses for Gonzalo & Palacios
➕Endrick wanting to stay & Mou appreciating his efforts
➕Fiorentina working on Mastantuono’s loan@TheAthleticFC https://t.co/IHO7K6l3GD pic.twitter.com/8vf3EFKnvs— Mario Cortegana (@MarioCortegana) August 4, 2026
دوای راگرتنی دانوستانەکان بۆ چەند رۆژێک، ریال مەدرید لە کۆتایی هەفتە گفتوگۆکانی لەگەڵ لایپزیگ پێشکەوتنیان بەخۆوە بینی و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ گەڕێکی دیکە گفتوگۆکان لە نێوان هەردوو یانەکە بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە کۆتدیڤوارییەکە بەڕێوەدەچێت .
لە لایەکی دیکەوە، کارکردن بۆ گواستنەوەی رۆدری لە مانچێستەر سیتییەوە بەردەوامە و مەرجە کەسییەکان لەگەڵ ئەستێرەکەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا هیچ کێشەیەکیان نییە، بەڵام دانوستانەکان لەگەڵ مان سیتی لەسەر بڕی دارایی گرێبەستەکە هێشتا یەکلایی نەبوونەتەوە.
هاوکات هەر لەم هەفەتەیە، کارگێڕیی ریال مەدرید بەخێراییەکی پێوانەیی گرێبەستێکیان لەگەڵ کارلۆس ئێسپێی هێرشبەری تەمەن 21 ساڵی لیڤانتێ واژۆ کرد.
دۆسیەی ڤینیسیۆس گەیشتووەتە قۆناخێکی هەستیار؛ ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەی یەکلاییکەرەوە لە نێوان یانەکە و بریکارەکانی بەڕێوەدەچێت، چونکە گرێبەستەکەی لە 2027 بەسەردەچێت. ئارسیناڵ بەجددی چاودێریی دۆخەکە دەکات و ئامادەیە ئۆفەر پێشکەش بکات ئەگەر رێککەوتن نەکرێت.
ڤینیسیۆس ئامادەیە داواکارییە داراییەکانی لەسەر مووچەی ساڵانە کەم بکاتەوە، بەڵام داوای پاداشتی نوێکردنەوە دەکات کە ئەمە خاڵی سەرەکیی ناکۆکییەکانە چونکە مێرێنگی دەترسێت هاوسەنگیی ژووری خۆگۆڕین تێکبدات.
کارگێڕیی مەدرید پێیان باشە لەم مانگە بیفرۆشن ئەگەر گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە تاوەکوو هاوینی داهاتوو بە خۆڕایی نەڕوات و بڕیاری کۆتاییش لە دەستی فلۆرێنتینۆ پێرێزدایە.
سەبارەت بە گواستنەوەی یاریزانی نوێ، مۆرینیۆ هێشتا حەز بە هێنانی بەرگریکارێکی دڵی بەرگری دەکات، بەڵام پێویستی بە فرۆشتنی یاریزانێک هەیە، یانەکە رێگە بە رۆیشتنی راوول ئاسێنسیۆ و ئێدواردۆ کاماڤینگا دەدات، بەڵام هیچ کامێکیان حەزیان بە رۆیشتن نییە.
سەبارەت بە فرانکۆ ماستانتونۆ یاریزانە ئەرجەنتینییە تەمەن 18 ساڵەکە بەشێوەی خواستن دەڕوات و بژاردەی گەڕانەوە بۆ ریڤەرپلەیت یان چوون بۆ سعوودیە رەتکراوەتەوە. یانەی فیۆرێنتینا هاتووەتە سەر هێڵ تاوەکوو بەشێوەی خواستن بیگوازێتەوە و یانەکانی دیکەی ئیسپانیا و ئیتالیاش رکابەری دەکەن.
س: yariga.net







