• هەواڵی بەپەلە

لە دەربەندیخان هەڵمەتێکی بەرفراوانی ئەمنی دەستیپێکرد

هەورامان نیوز

بە بڕیاری لیژنەی ئەمنی و بە بەشداریی هێزەکانی ئاسایش، پۆلیس، بەرگری و فریاکەوتن و هاتوچۆ لە دەربەندیخان هەڵمەتێکی بەرفراوانی ئەمنی دەستیپێکرد.
سڵێمان محەمەد، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان  راگەیاند: بە بڕیاری لیژنەی ئەمنی قەزای دەربەندیخان، مانگانە دووجار، بە بەشداریی سەرجەم هێزە ئەمنییەکان، خۆنیشاندانی شەوانە و هەڵمەتی بەرفراوانی ئەمنی بەڕێوەدەچێت، ئەوەی ئەمشەویش لەو چوارچێوەدایە و ئامانجمان سەپاندنی یاسایە لە ناوچەکەدا.
وتیشی، بەشێکی گرنگی ئەم هەڵمەتە پەیوەستە بەوەی، لە ماوەکانی رابردوو کۆمەڵێک کەس لە رێگەی چەقـ.ـۆ و چـ.ـەکی بێمۆڵەت، ئۆتۆمبێلی جامڕەش، لەبەردەم خوێندنگەکانی ناوچەکە، خەڵکیان بێزارکردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، جیا لەوەش، هەندێک داواکراوی دیکە هەبوون، کە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە داواکراوبوون و ئامانجیان دەستگیرکردنیان بوو، بۆیە بەشێکی هەڵمەتەکە پەیوەندیداربوو بەو پرسەشەوە.

س: jamawarnews.com

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین