• هەواڵی بەپەلە

(لە سنەوە بۆ سنە

(لە سنەوە بۆ سنە)

٤٤ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ئەستێرەیەکی گەشی پرشنگداری خەبات و تێکۆشانی کوردستانی گەورە لە ئاسمانی گەلێکی پارچە پارچە کراوی ئەم سەر زەمیندا کشا بەرەو یەکەم و کۆتا مەنزڵی کە شاری سنەی زێدی باو و باپیرای شەهید علی شیعە بوو .

کاکە علی کاتێ ئازاد ئەبێ لە زیندان بەهۆی بەشدار بوونی لە کارەساتی هەکاریدا هاوکات ئەبێت لەگەڵ ئازاد بوونی بەشێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بەو هۆیەوە لەگەڵ پۆلێک پێشمەرگەدا بەشداری بەرگری لەو شارە ڕزگارکراوانە ئەکەن لەوانە شاری سنە کە ماوەی 24 ڕۆژ بەرگری ئەکەن بەڵام شەهید علی ئاو وگڵ ئەیباتەوە بۆ زێدی خۆی و شەرەفی شەهیدبوونی پێ ئەبەخشرێ لە

29/ 4/ 1980دا .

کاکە علی ئەگەر بێتوو خەبات و تێکۆشان و پێشمەرگایەتی خۆیی و خانەوادەکەی بنوسرێتەوە چەند کتێبێکی ئەوێ بەڵام ئەفسوس حزب بێ وەفایە لەئاست قوربانیدەرانیدا ، ڕێز لە ماستاوچی و دەسبەسنگ گرەوەکان و کۆیلەکان و مەسینەهەڵگرەکان و پێڵاو ڕیزکەرەکان و هیتر ئەگرێ تەنانەت لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ناویشیان ناهێنن .

کاک علی لە ساڵی 1935لە گوندی بێسارانی سنە لە دایک بووە لە ساڵی 1950دا یەتە باشوری کوردستان لە گوندی ئەحمەد ئاوا و خورماڵ و شوێنی تر نیشتەجێ ئەبێت .

لەسەرەتای شەستەکانەوە بەشداری شۆڕشەکان ئەکات و ماڵ و منداڵی هەر ڕۆژێ لەشوێنێک و لەزیندانێک خۆیان بینیوەتەوە ، ژیانێکی زۆر سەختیان بەڕێکردووە ، ئێستەش چونکە شەهیدەکان لەبەرچاو نەماون حیسابیان نیە مەمرە و مەژی ڕۆژگار ئەگوزەرێنن ، بەڵام ئەوانەی ماون بە قافڵەی‌سەیارەی جام ڕەش و فڕۆکە ئەسوڕێنەوە بۆ ئەوەی کەس نەیان بینێ .

‌ئەوان شەهیدبوون لە پێناو ئامانجێکی پیرۆزدا بەڵام بەداخەوە خێزانی شەهیدان پیادە و کۆمەڵێکیش شاهانە ئەژین .

بۆ ڕێزلێنان لە خەبات و تێکۆشانی ئەو شەهیدە قارەمانە هاوشاریەم ئەمڕۆ بەرز و پیرۆز ئەنرخێم و ڕائەگرم و سەری ڕێز و نەوازش دائەنەوێنم لە بەردەم خانەوادەکەیدا .

عمر عبدالقادر خورماڵی

29/ 4/ 2024

سلێمانی

(لە سنەوە بۆ سنە
ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین