• هەواڵی بەپەلە

ماركۆ رۆبیۆ: تا ئێستەش دەسەڵاتی ئێران بەسەر چەند كایەكی حكوومەتی عێراق زاڵە

هەورامان نیوز

پێوەندیی عێراق و ئێران زیاترە لە دوو دەوڵەتی دراوسێ، ئێران بەهۆی پێكهاتەی شیعەی عێراقەوە كە لە دوای رووخانی رژێمی پێشوو دەسەڵاتیان لە بەغدا گرتووەتە دەست، دەستی خستووەتە ناو تەواوی كایەكانی دەوڵەتەكە و عێراق وەك ئامرازێكی هەناسەدانی ئێران لێ هاتووە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رەخنەی توند لە حكوومەتی عێراق دەگرێت بەوەی تا ئێستە دەسەڵاتی ئێران بەسەر حكوومەتی عێراق زاڵە.
ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا باسی گرنگیی رێزگرتنی حكوومەتی عێراق لە كۆمپانیا ئەمەریكییەكان دەكات كە لە عێراق كار دەكەن و نووسیویەتی، سیاسەتی ئەمەریكا بەرانبەر بە عێراق سەرنج دەخاتە رێزگرتنی عێراق لە كۆمپانیا ئەمەریكییەكانی لەوێ كار دەكەن، ئاماژەی بۆ گرێبەستە واژووكراوەكانی ئەو كۆمپانیایانە لەگەڵ هەولێر و بەغدا كرد.
روونی كردەوە، بەداخەوە تا ئێستەش دەسەڵاتی ئێران لە ناو هەندێك كایەی حكوومەتی عێراق لەگەشەكردندایە، ئەو دەسەڵاتەش كاری كردووەتە سەر كاری كۆمپانیا ئەمەریكییەكان و ئاسایشی بەرژەوەندییەكانیان لە عێراق.
ئەو قسانەی رۆبیۆ لە وەڵامی پرسیارێكی جۆ ویلسۆن پەرلەمانتاری ئەمەریكی هات لەبارەی گرێبەستە واژووكراوەكانی نێوان كۆمپانیا ئەمەریكییەكان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەو ئاماژەی كرد حكوومەتی عێراق دەیەوێ پێوەندییەكانی لەگەڵ ئەمەریكا باشتر بكات، كە بەشێكی ئەو پێوەندییانە رێزگرتنی بەغدایە لە سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی پێوەست بە پرسە ئابوورییەكانەوە. 

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین