هەورامان نیوز
عه‌قیل فه‌تلاوى گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ئاشكراى ده‌كات، هاوپه‌یمانه‌كه‌ى هه‌وڵ ده‌دات له خولى داهاتوودا، سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت به‌ده‌ست بهێنێت و نوورى مالیكیش بۆ ئه‌و پۆسته تاكه كاندیدى ده‌وڵه‌تى یاسایه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نۆى ته‌مووز، عه‌قیل فه‌تلاوى گوته‌بێژى ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌ڵێ، “تاكه كاندیدیمان بۆ سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت نوورى مالیكییه، چونكه ئه‌و ئه‌زموونێكى ئه‌وتۆى هه‌یه شیاوه بۆ سه‌ركردایه‌تى قۆناغى داهاتوو”. هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مان كه له 11ى تشرینى دووه‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت، نوورى مالیكى له شارى به‌غدا وه‌ك كاندیدى ژماره یه‌ك ده‌ستنیشان كردووه.
نوورى مالیكى له دوو خولدا سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌تى عێراقى كردووه، له كۆتایى 2006 تا هاوینى 2014 ئه‌و كاته‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش هێرشى كرده سه‌ر عێراق و چه‌ندان ناوچه‌ى گرت و سوپاى عێراق كه‌وت، بۆیه نوورى مالیكى له دۆسیه‌ى كه‌وتنى مووسڵ و ناوچه‌كانى تر تۆمه‌تبارى یه‌كه‌مه.
س: wishe.net







