• هەواڵی بەپەلە

مامەڵەی خانەنشینی ئەفسەر و پلەدارانی پێشمەرگە ڕەوانەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکرێت

هەورامان نیوز

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران جەخت لەوە دەکاتەوە کە هیچ مامەڵەیەکی خانەنشینی لە ئەنجوومەنی وەزیران نەماوە، مامەڵەی خانەنشینی ئەفسەر و پلەدارەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕەوانەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کراوە، دواتر دەگەڕێتەوە وەزارەتی دارایی و سەرجەم مووچەکانیان بەیەکەوە خەرج دەکرێت.چیرۆکی سەرەکی: لەسەرەتای ئەمساڵەوە 744 ئەفسەر و پلەداری پێشمەرگە تەمەنی یاسایی وەزیفیان تەواو بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی پێویستیان بە فەرمانی هەرێمی هەیە، مامەڵەکانیان دواکەوت و مووچەی حەوت مانگیان وەرنەگرتووە.لێدوانی فەرمی: د. ئومێد سەباح. سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “کەیسی خانەنشینکردنی ئەفسەر و پلەدارانی پێشمەرگە لە ئەنجوومەنی وەزیران تەواوبووە ئاراستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کراوە، دوای ئەوەی لەوێ تەواو دەبێت ڕەوانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەکرێت.”زانیاریی زیاتر: دوای ئەوەی مامەڵەکانیان ڕەوانەی سەرۆکایەتیی هەرێم دەکرێت، ئینجا بۆ وەزارەتی دارایی دەنێردرێت، بۆ ئەوەی مووچەیان بۆ ببەسرێت، ئەو ئەفسەر و پلەدارانە بەگوێرەی یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2014 خانەنشین دەکرێن، کەمترین مووچە 500 هەزار دینار دەبێت.لەلایەکی دیکەوە: پێشتر حاجی مەلا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە و کەمئەندامان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو: لە 2025-01-01ـەوە هەر پێشمەرگەیەک خانەنشین بووبێت و ئەوانەشی لە داهاتوو خانەنشین دەبن، دۆسیەکانیان بەپێی یاسای خانەنشینی پێشمەرگە ژمارە 38ـی ساڵی 2007 ڕەوانە دەکرێن، بەڵام ئیمتیازەکانی بەپێی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق ژمارە 9ـی ساڵی 2014 هەژمار دەکرێت.
س: www.ava.news

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین