• هەواڵی بەپەلە

محەمەد سەڵاح بڕیاری کۆتایی لەبارەی داهاتووی خۆی دەدات

هەورامان نیوز

 

ئاست بەرزی محەمەد سەڵاح، وای لە لیڤەرپوول کردووە، بیر لە دەستبەرداربوون لە تواناکانی نەکات.

ئیسماعیل مەحموود، رۆژنامەنووسی نزیک لە هەڵبژاردەی میسڕ بڵاویکردووەتەوە، مانەوەی محەمەد سەڵاح لە لیڤەرپوول لە کاتی پشووی نێودەوڵەتیدا، دەرفەتێکە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان.

میسڕ گەیشتووەتە جامی نەتەوەکانی ئەفریقای 2025 و حوسام حەسەن، راهێنەری فەرعۆنەکان، سەڵاحی بانگهێشتی یارییەکانی بەرامبەر کەیپ ڤێردی بۆتسوانا نەکردووە.

ئەستێرەی 32 ساڵان، ئاستێکی نموونەیی لەم وەرزەدا پێشکەش دەکات و شەوی رابردوو، گۆڵێک و ئەسیستێکی لە بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا کرد.

پێشتر گۆڤاری لیڤەرپوول ئێکۆ بڵاویکردبووەوە، سەڵاح دەیەوێت لە لیڤەرپوول بمێنێتەوە، بەڵام چاوی لە جێبەجێکردنی مەرجەکانییەتی.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە میسڕییەکە بێت، لیڤەرپوول بڕیاریداوە گفتوگۆی جیدی لەگەڵ سەڵاح دەستپێبکات.

خاوەنی لیڤەرپوول باش لەوە گەیشتووە، محەمەد سەڵاح دەیەوێت گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ نوێبکرێتەوە نەک ساڵێک و مووچەکەشی دەستکاری نەکرێت، یاخود لانی کەم زیادبکرێت.

س: yariga.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین