• هەواڵی بەپەلە

مووچەخۆرێك: هەژماری من پێشكەوتنی گەورە لە كەرتی بانكی دروست دەكات

هەورامان  نیوز

 
یەكێك لە بەڵێن و دەستكەوتەكانی كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دروستكردنی هەژمارێكی تایبەت بوو بۆ تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم و كۆتاهێنان بوو بە رۆتینی دابەشكردنی مووچە و كاروباری فەرمانبەران و بەئەلیكترۆنیكردنیان و چەند رێكارێكی تر، پڕۆژەكە لە ماوەی حەوت مانگی رابردوو یەكەم هەنگاو و قۆناغی تاقیكردنەوەی بە سەركەوتوویی بڕی، توانرا هەژماری بانكی بۆ سەتان هەزار فەرمانبەر بكرێتەوە، هەژمارەكەش خزمەت بە فەرمانبەر و مووچەخۆران دەكات.
 
مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەر لە سەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەكەی، بەڵێنی ئەوەی بە فەرمانبەران دا كە هەژمارێكی تایبەتیان بۆ بكاتەوە، هەوڵەكانی كردە كردار و لە رێی بانكەوە دەست بە دروستكردنی ئەو هەژمارە كرا، ئێستەش كارەكان فراوانتر بوون و چەند بانكێك ئەو هەژمارە بۆ فەرمانبەران دروست دەكەن، لە داهاتووشدا تەواوی مووچەخۆران ئەو هەژمارەیان بۆ دروست دەكرێت، كەچی لە ناوخۆ كۆمەڵێك چاویان بەو پێشكەوتنە هەڵنایەت و هەمیشە رەخنە لە حكوومەت دەگرن، بەڵام لە داهاتوودا پڕۆژەكە دەبێتە وەڵامێك بۆ ئەوان.
 
مەریوان عەبدوڵا، رۆشنبیر راگەیاند، هەموو بابەتێك كە ئیشوكاری دەستی بێت و شێوەكەی بۆ ئەلیكترۆنیكردن بگۆڕێت، سوود و قازانجی زۆری بۆ ئەو لایەنە هەیە كە دەیكات، بۆ نموونە “هەژماری من”، سوودی زۆری بۆ حكوومەت هەیە و سەرەڕای بەئەلیكترۆنیكردنی پرۆسەكە، گەندەڵی و خەرجكردنی پارە و رۆتین ناهێڵێت، جیا لە خێراكردنی ئیشوكارەكان، پرسی مووچە یەكێكە لە بابەتە گرنگەكان، بەهۆی “هەژماری من”، ئەو گرفتانەی ئێستە كە بەهۆی گواستنەوەی دەستییەوە دەكرێن نامێنن و هەمووی بە ئەلیكترۆنی دەكرێن، بە شێوەیەك بە یەك كلیك تەواوی ئیشەكان دەكرێن، جگە لە گەڕانەوەی كاتێكی زۆر بۆ حكوومەت و وەزارەت  و فەرمانبەر و لایەنە پێوەندیدارەكانی تر.
 
روونی كردەوە، ئەو هەژمارە بە هەموو شێوەیەك لە خزمەتی فەرمانبەر بێت و فەرمانبەر بتوانێ سوود لە خزمەتگوزاری و ئەو خزمەتانە ببینێت كە لە لایەن بانكەكانەوە پێشكەشی فەرمانبەر دەكرێت بۆ ئەوەی بە تەواوی فەرمانبەر خزمەت بكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بانكەكان خزمەتگوزارییەكانیان بۆ فەرمانبەران پێشكەش بكەن، بۆیە “هەژماری من”، رێگە دروستەكەیە و بۆ خزمەتی فەرمانبەرانە.
 
حەسەن مارف، مامۆستا گوت، ئەو پڕۆژەی سەرۆكی حكوومەت لەبارەی “هەژماری من”، بەو شێوازە ‌ئەلیكترۆنییە گرنگیی خۆی هەیە، كۆتایی بە قۆناغی هەڵگرتن و دەستاودەستكردنی پارەی كاغەز دێنێت، هەمووی لە رێی ئەو كارتەوە دەكرێت، لە زۆربەی وڵاتانی دنیا كار بە سیستمی ئەلیكترۆنی دەكرێت و هەڵگرتنی پارەی كاغەز نەماوە، هەروەها لەبارەی مووچەوە كۆتایی بە رۆتینی دابەشكردنی مووچە و هات و نەهات دێنێت، لە كۆتایی مانگیش پارەكە دەخرێتە سەر حیسابی مووچەخۆر لە هەر شوێنێك بێت و فەرمانبەر لە رێی ئەو كارەتەوە دەتوانێت ئەو پارەیەی بەكار بێنێت.
 
هەروەها گوتی، ئەو هەژمارەی كە بۆ فەرمانبەران دروست دەكرێت، پێویستە پارەی تیادابێت، ئەگەر بەو جۆرە نەبێت سوودی نییە، هەروەها دەبێت ئەو پارەی دەچێتە سەر حیسابی فەرمانبەران یان كارتەكەی بتوانێت بەكاری بێنێت، ئەوەش مافێكی مووچەخۆرانە كە بتوانن ئەو پارەیە بەكار بێنن كە پێشتر مووچەكەیان لێی بڕدراوە یان پاشەكەوت كراوە.
 
هەر پێوەست بە لایەنە ئەرێنییەكانی پڕۆژەكەوە سەردار رەسوڵ، مووچەخۆر راگەیاند، بە تەواوبوونی ئەو پڕۆژەیە، كەرتی بانكی لە هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری و پێشكەوتنی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت، فەرمانبەر و مووچەخۆران سوودمەندی سەرەكیی سیستمەكە دەبن و چەندان خزمەتگوزاری و كارئاسانییان بۆ دەستەبەر دەكرێت، ئەم پڕۆژەیە یەكێكە لە گرنگترین پڕۆژەكانی كابینەی نۆ، پڕۆژەكە قۆناغی گەورەی بڕیوە و دەتوانرێت لە ئایندەیەكی كەمدا هەموو فەرمانبەران ببنە خاوەنی ئەو هەژمارە.
 
 

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین