هەورامان نیوز
به دوور نازانرێت میلیشیاكان عێراق كوده‌تا به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت بكه‌ن
ئه‌گه‌ر عێراق نه‌توانێ جڵه‌وى میلیشیاكان بكات ده‌بێ هێرش بكاته سه‌ریان
رادیۆى مۆنت كارلۆ پێیوایه سه‌ره‌ڕاى ئێران، زه‌برى ئه‌مه‌ریكا به‌ر میلیشیاكانى عێراقیش ده‌كه‌وێت، چونكه ئه‌و میلیشیایانه ناتوانن خۆیان به دوور بگرن و دێنه ناو بابه‌ته‌كه‌وه. ئه‌و میدیا فڕه‌نسیه به دوورى نازانێ بۆ زامنكردنى پشتیوانى ئێران، میلیشیاكان ده‌ست به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تى عێراق داده‌گرن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 15ى كانوونى دووه‌م، رادیۆى مۆنت كارلۆ پێیوایه له كاتى هێرشكردنه سه‌ر ئێران، زه‌برێك به‌ر میلیشیاكانى عێراقیش ده‌كه‌وێت، به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى به راشكاوى رایان گه‌یاندووه، به‌رگرى له كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هێرشى بكرێته سه‌ر.
مۆنت كارلۆ پێیوایه دوو سیناریۆ له به‌رده‌م عێراق هه‌یه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه به‌رگرى له ئێران بكرێت هه‌ر له‌و ساته‌وه‌ى هێرشى ده‌كرێته سه‌ر ئه‌مه‌یش بۆچوونى نوورى مالیكى و هادى عامرییه. هه‌ڵوێستێكى تر‌ى عێراق ئه‌وه ده‌بێت له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه پێوه‌ندى هه‌بێت و لێكه‌وته‌ى شه‌ڕه‌كه‌ى له‌سه‌ر كه‌م ببێته‌وه. به‌ڵام ده‌بێت به‌ر له هه‌موو شتێك میلیشیاكان كۆنتڕۆڵ بكات له‌وه‌ى هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر بنكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا.
له به‌شێكى تر‌ى شیكارییه‌كه‌ى مۆنت كارلۆ هاتووه، بۆ سه‌عاته‌كانى كۆتایى شه‌ڕه‌كه دوو سیناریۆ هه‌یه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه سوپا و ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت هێرش بكه‌نه سه‌ر میلیشیاكان و حه‌شدى شه‌عبى ئه‌گه‌رهاتوو پشگیریان له ئێران كرد. دووه‌میان ئه‌وه‌یه میلیشیاكان و حه‌شدى شه‌عبى هێرش بكه‌نه سه‌ر داموده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت و ده‌ست به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت دابگرێت بۆ ئه‌وه‌ى زامنى پشتیوانى ئێران بكات له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا.
مۆنت كارلۆ پێیوایه میلیشیاكان ناتوانن خۆیان بگرن و به‌شدارى شه‌ڕ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌مه‌یش نموونه‌ى بزووتنه‌وه‌ى نوجه‌با ده‌هێنێته‌وه كه ده‌ڵێ، “ئه‌نجامى لێدانى ئێران و كوشتنى خامنه‌یى و خستنى رژێمى ئێران ناكرێت له عێراق به‌رگه‌ى بگیرێت” بۆیه به تێڕوانینى نوجه‌با بریارى سوپاى پاسداران و میلیشیاكان و حه‌شدى شه‌عبى ئه‌وه‌یه تا دوایین سات شه‌ڕ
س: wishe.net




