هەورامان نیوز
ئاژانسێكی هه‌واڵی ئێرانی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه ئاگر له سه‌ر كه‌شتییه‌ك له ده‌روازه‌ی هاتنه نێو گه‌رووی هورمز به‌رز ده‌بێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌كی تر ڕابگه‌یه‌نێت.
تا ئێسته هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره له‌سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كه له كاتی چوونه نێو گه‌رووی هورمزه‌وه ڕوون نییه، به‌ڵام ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی دووپاتی ته‌نیا له‌سه‌ر كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه كردووه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كی تر له‌وباره‌وه ڕابگه‌یه‌نێت.
له دوای ده‌ستكردنه‌وه به پێكدادانه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئێرانه‌وه، چه‌ندان كه‌شتی له كه‌ناراوه‌كانی سوڵتاننشینی عومان له نێو گه‌رووی هورمز كراونه‌ته ئامانج و هێرشیانكراوه‌ته‌سه‌ر، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دوای هاتنی حووسییه‌كان بۆ نێو جه‌نگ و ململانێكان، بۆردمانی چه‌ند كه‌شتییه‌كی سعوودیه‌یان له نێو ئاوه‌كانی ده‌ریای سوور كرد.
له 13ی ته‌مووز/یۆلیۆی ڕابردوو پێكدادانه‌كان له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێرانه‌وه ده‌ستیان پێ كرده‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدا بوو كه له هه‌شتی نیسان/ئه‌پریله‌وه ئاگربه‌ست له نێوان هه‌ردوولا ڕاگه‌یه‌نرا بوو و خه‌ریكی گفتوگۆ و دانوستان بوون و گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی لێكگه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، به‌ڵام بۆردمانی به‌رده‌وامی كه‌شتییه‌كان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له گه‌رووی هورمز، ئه‌مه‌ریكای ناچار كرد وه‌ڵامی تاران بداته‌وه و گرژیییه‌كان په‌ره بستێننه‌وه.
س: wishe.net







