هەورامان نیوز
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له سوپاى ئیسرائیل ده‌ڵێن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بابه‌تى هێرشى سه‌ر ئێرانى نه‌وه‌ستاندووه، به‌ڵكو ئه‌و لێدوانه‌ى شه‌وى رابردووى به‌شێكه له فێڵ” سه‌رچاوه‌كان دووپاتیشى ده‌كه‌نه‌وه هێرشى ئه‌مه‌ریكى بۆ سه‌ر ئێران له هه‌موو كاتێك زیاتر، روودانى نزیكه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 15ى كانوونى دووه‌م، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئیسرائیلى له سوپا به ماڵپه‌ڕى واڵا ده‌ڵێن، “شه‌وى رابردوو سوپاى ئیسرائیل ئاماده بوو بۆئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا هێرش بكاته سه‌ر ئێران”.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، “ئیسرائیل له هێرشى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا به‌شدار نابێت، به‌ڵام خۆى ئاماده ده‌كات بۆ هه‌ر هێرشێكى ئێران”.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌رى هێرشى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، واڵا باس له‌وه ده‌كات، “هێرشێكى فراوانى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران له هه‌موو كاتێك زیاتر نزیك بووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له دوایین ساتیش دوا بخرێت”، سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانى تره‌مپ كه شه‌وى رابردوو ناڕاسته‌وخۆ باسى له‌وه كرد بوو هێرش ناكرێت، چونكه كوشتنى خۆپیشانده‌ران له ئێران وه‌ستاوه سه‌رچاوه ئیسرائیلییه‌كان ئه‌مه‌یان به “به‌شێك له پرۆسه‌ى فێڵكردن” وه‌سف كردووه.
س: wishe.net




