• هەواڵی بەپەلە

میدیای سلێمانی كەوتنە بەر لێشاوی رەخنە.. میدیای ئاژاوەگێڕی سەریهەڵداوە

هەورامان نیوز

لە دوێنێوە بەهۆی گڕدانی شەڕی عەشیرەتی هەركی، میدیای سلێمانی گڕ لە شەڕەكە بەردەدەن و هانی كوشتن و چەكداریكردن دەدەن، بەڵام لەمڕۆوە لەلایەن هاووڵاتییانی كوردستان و میدیاكارانی پیشەیی، ئەو میدیایانە رێسوا كران كە بەمشێوەیە رووماڵی شەڕی هەركییەكانیان كرد. 
میدیای سلێمانی لە 24 سەعاتی رابردوودا، شەو و ڕۆژیان خستە سەریەك و خولەك بە خولەك رووماڵی شەڕی عەشیرەتی هەركییان كرد، تەنانەت لە زۆر لە رووماڵەكەیاندا هانی كوشتن و هێرشكردنە سەر دەزگا تەناهییەكانیان دەدا. 
خەڵكی كوردستان و میدیاكارانی پیشەیی، سەركۆنەی ئەو تەلەڤزیۆن و میدیایانەی سلێمانی دەكەن كە بەمشێوەیە رووماڵی شەڕەكەیان كردووە و هانی ئاژاوەگێڕییان داوە. 
بژار حەكیم جێگری نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، رەخنەی توند لەو میدیایانەی سلێمانی دەگرێت و دەڵێ‌، میدیای ئارناشیزم (ئاژاوەگێڕی) سەریهەڵداوە، دەبێ بوەستێنرێ.
هاوكات شەیما عەبدوڵا رۆژنامەنووس لە فەیسبووكی خۆی نووسیویەتی، جا خۆ ئەو عەشیرەتە بەرەو ناوچەی سەوز بڕۆن، كێشەی مووچە حەل دەبێت!.
باسی لەوەیش كردووە كە “هەندێ میدیا وەك ئەوەی شەڕی داعش ڕووماڵ بكەن، شاگەشكە بوونە، ئەی بەخێر نەیەنەوە”.
لە دوا پێشهاتەكاندا لەسەر كێشەی عەشیرەتی هەركی ئەوەیە كە ئێستە ئاشتییان راگەیاند و چەكیان دانا، ئەوەیش بەتەواوی خەونی ئەو میدیا و كۆلكەنووسەرانەی بەتاڵ كردەوە كە ئاگرەكەیان خۆش دەكرد. 

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین