مەحموود مەشهەدانی بە سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق هەڵبژێردرا

0
85

هەورامان نیوز

هەندێ زانیاری لەبارەی مەشهەدانی، كە ئەمشەو بووە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

مەحمود مەشهەدانی لە ساڵی ١٩٤٨ لەدایکبووە

بەتەمەنترین ئەندامی ئەم خولەیە.

لە ٢٠٠٦ تاوەکو ٢٠٠٩ سەرۆکی خولی یەکەمی پەرلەمانی عێراق بوە و لە ساڵی ٢٠٠٨ هەڵبژێردراوە بۆ سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانتارانی عێراق

لە ساڵی ٢٠٠٠ دەستگیرکراوە و لە ٢٠٠٢ بە لێبوردنی گشتی ئازادکراوە.

پاش روخانی سەدام سەرۆکی مەکتەبی سیاسی رێکخراوەی دەعوە و ئیرشاد بوە

لە دامەزرێنەرانی ئەنجومەنی دیالۆگی نیشتمانییە لە ساڵی ٢٠٠٤

ئەندامی لیژنەی نوسینەوەی دەستوور بوە لە ساڵی ٢٠٠٤

لە ساڵی ٢٠٠٤ هاوپەیمانان و لە ساڵی ٢٠٠٥ وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیریان کردوە بەتۆمەتی پاڵپشتی مقاوەمەی عێراقی دژی دەسەڵات.

لە ساڵی ٢٠٠٧ دیوانی شیعری بڵاوکردوەتەوە بەناوی (عندما تذبل ورود الزعفران)

لە ساڵی ٢٠٠٩ دیوانێکی دیکە بەنێوی (خاتم الخواتم) بڵاوکراوەتەوە.

لە ساڵی ١٩٧٢ کۆلیژی پزیشکی تەواوکردوە.

سوننەیە و لە گەڕەکی کازمیەی شیعەمەزهەب لە بەغدا گەورە بووە لەو گەڕەکە دوو مەرقەدی گەورەی شیعەکان هەن ئەوانیش موسای کازم و محەمەد جەواد. لەگەڵ ئەوەی سەردانی ئەو مەزارگانەی دەکرد بەڵام کاریگەریی فکری سەلەفیی سوننی لەسەر بوە.

مەشهەدانی بڕوای وایە لەنێو سەرۆکوەزیرەکاندا نوری مالکی سەرکەوتووە بوە چونکە دەڵێت ئەوەی دوای مالکی هاتوە تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە جێی مالکی پڕبکاتەوە.

بڕوای پتەویی بە یەکپارچەیی عێراق هەیە.

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here