هەورامان نیوز
مەسرور بارزانی دڵنیایی بە مەسیحییەکان دەدات کە هەمیشە لە سایەی پارتیدا بنەماکانی بەیەکەوەژیان لە کوردستان بەهێزتر دەبێت و مافی پێکهاتەکان پارێزراو دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چوارچێوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ لایەنە هاوپەیمانەکانی پێکهاتەی مەسیحی کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی ڕایگەیاندووە: پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان، بەتایبەتی کلدان و ئاشووری و سریان و ئەرمەن، بەشێکی گرنگن لە گەلی کوردستان و ئێمە هەموومان بەیەکەوە خاوەنی ئەم نیشتمانەین.مەسرور بارزانی دووپاتی کردووەتەوە “جێی شانازییە پارتی هەمیشە جێی متمانەی هەموو پێکهاتەکان و بەتایبەتی مەسیحییەکان بووە، لە سایەی پارتیدا بنەماکانی بەیەکەوەژیان لە کوردستان بەهێزتر دەبێت و مافی پێکهاتەکان پارێزراو دەبێت”.
لەلایەکی دیکەوە: لایەنە مەسیحییەکان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ پشتیوانیی بێسنووری سەرۆک بارزانی و پارتی دەربڕیوە، کە هەمیشە پشتیوان و بەرگریکار و پارێزەری مافی پێکهاتەکان بوون و ڕووبەڕووی هەموو هەوڵەکانی پێشێلکردنی مافەکانی پێکهاتەکان وەستاونەتەوە.زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوەمەسرور بارزانیهەڵبژاردنی کوردستانحازم جەعفەرشەیری بکە لە:
س: www.ava.news
مەسرور بارزانی: پارتی هەمیشە بەرگریکار و پارێزەری پێکهاتەکان بووە
ووتاره پهیوهندیدارهکان