• هەواڵی بەپەلە

مەسرور بارزانی 29 قوتابخانەی لە هەولێر کردەوە

هەورامان نیوز

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا قوتابخانەیەکی لە شاری هەولێر کردەوە. ئەم قوتابخانەیە یەکێک بوو لە 29 باڵەخانەی نوێی پەروەردەیی حکوومی کە لە 4 باخچەی منداڵان و 45 قوتابخانە پێکهاتبوون.

لەوتارێکدا مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە هەندێک قوتابخانەی نوێ دروست بکرێن و هەندێک قوتابخانەی دیکەش پێویستییان بە نۆژەنکردنەوە هەیە. 

هەروەها دووپاتی کردەوە، لە ماوەی کابینەی نۆیەم، ئاستی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە و جەختی کردەوە “بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی وەزارەت لە پێشخستنی کەرتی خوێندن و پەروەردە.” 

تایبەتمەندییەکانی قوتابخانە نوێیەکەی سەرۆک وەزیران کردییەوە:

خوێندن لەم ناوەندە پەروەردە نوێیە بە سیستەمی ئینگلیزییە و لە پۆلی یەکی بنەڕەتی تاوەکو پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەبێت. قوتابخانەکە جێگەی 533 قوتابی دەبێتەوە و بەشێوەیەک دیزاین کراوە کە ژینگەیەکی لەبار و هاندەر بۆ فێربوون و داهێنانی قوتابیان بڕەخسێنێت.

پێکهاتە و بەشەکانی قوتابخانەکە:

– 17 هۆڵی خوێندن: هۆڵەکان بەشێوەیەکی فراوان و مۆدێرن دروستکراون و بە تەواوی پێداویستییەکانی خوێندنی سەردەم ئامادەکراون.

– تاقیگە زانستی و کۆمپیوتەرییەکان: قوتابخانەکە چوار تاقیگەی پێشکەوتووی تێدایە، کە دووانیان تاقیگەی زانستین، یەکێکیان تاقیگەی کۆمپیوتەرە و بە نوێترین ئامێری تەکنەلۆژییەوە پۆشراوە.

– تاقیگەی داهێنان: بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، “تاقیگەی داهێنان” لەم قوتابخانەیەدا کراوەتەوە. ئامانج لەم تاقیگەیە دۆزینەوە و پەرەپێدانی بەهرە و تواناکانی قوتابیانە لە بوارە جیاجیاکانی زانست و تەکنەلۆژیادا و چاوەڕوان دەکرێت سوودێکی زۆری بۆ قوتابیان هەبێت.

– چالاکییە وەرزشی و هونەرییەکان: بۆ گرنگیدان بە لایەنی جەستەیی و دەروونی قوتابیان، قوتابخانەکە گۆڕەپانێکی تۆپی پێ، مەلەوانگەیەکی داخراو، ژووری تایبەت بە یاری شەترەنج، هەروەها بەشی میوزیک و شێوەکاری لەخۆدەگرێت.

– ژینگەیەکی فەراهەم بۆ خوێندنەوە: کتێبخانەیەکی دەوڵەمەند بە سەرچاوەی زانستی و ئەدەبی جۆراوجۆر یەکێکی ترە لە بەشە گرنگەکانی ئەم قوتابخانەیە.

– شوێنی حەوانەوە و کات بەسەربردن: قوتابخانەکە کافتریایەکی مۆدێرن و باخچە و ڕووبەرێکی بەرفراوانی سەوزایی لەخۆدەگرێت کە ژینگەیەکی ئارام و تەندروست بۆ قوتابیان دابین دەکات.

س: hawlati.co

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین