• هەواڵی بەپەلە

مەسروور بارزانی: سلێمانی شایستەی خزمەتگوزاریی زیاترە و بەردەوام دەبین

هەورامان نیوز

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە خەڵکی سلێمانی دەکات بەبۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی شارەکەوە و دووپاتی دەکاتەوە کە حكوومەت بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر.
سەرۆکی حكوومەت لە پەیامەکەیدا سلێمانیی بە “شارێکی گرنگ و ناوەندێکی دیاریی ڕۆشنبیری و ئەدەبی” وەسف کردووە کە خاوەنی “مێژوویەکی پڕ لە سەروەرییە لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستاندا.”
مەسروور بارزانی ڕای گەیاندووە کە سلێمانی “شایستەی خزمەتگوزاریی زیاترە” و دڵنیایی داوە و بەڵێنی ئەوەیشی داوە  کە حكوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی و گشت شار و ناوچەکانی کوردستان.

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین