هەورامان نیوز
مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری ئەبوزەبی لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی ئیمارات کۆ بووەوە، لە دیدارەکەدا سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر ئیمارات کرا و هەردوولا دووپاتیان لە پاراستنی ئارامیی ناوچەکە و پتەوکردنی پێوەندییەکانی نێوانیان کردەوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا هاتووە، لەو دیدارەدا کە شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی ئامادەی بوو، هەردوولا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر ئیماراتیان کرد و پێویستیی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکەیان دووپات کردەوە.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا، هەردوولا دووپاتیان کردەوە لەسەر گرنگیی پتەوکردنی پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات، لەگەڵ فراوانکردنی هاوکاری و هاوئاهەنگیی نێوانیان لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا. هاوکات دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بەوردی تاوتوێ کران.
س: wishe.net







