• هەواڵی بەپەلە

مەسروور بارزانی پەیامێك بۆ سوودانی دەنێرێت

هەورامان نیوز

مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی محەمەد شیاع سوودانی كرد، بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتیی ڕەوتی ئەلفوراتەین.
لە پەیامەكەیدا سەرۆكی حكوومەت وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی سەركەوتنی كۆنگرەكەیان و هەڵبژاردنەوەی سوودانی بە ئەمینداری گشتیی ڕەوتەكە، هیوا دەخوازێت كە دەرەنجام و ڕاسپاردەكانی كۆنگرەكەیان هاندەرێكی بەهێز بێت بۆ كاركردن لە پێناو دابینكردنی خواست و پێداویستییەكانی هاووڵاتییان لە چوارچێوەی عێراقێكی فیدراڵدا كە لە سەر بنەمای دەستوور و دادپەروەری و سەروەری یاسا دا ، مافی گشت پێكهاتەكان پارێزراو بێت.

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین