هەورامان نیوز
لە عەمان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەم كوڕی حسێن، شای شانشینی ئوردنیی هاشمی، كۆبووەوە.
بە گوێرەی راگەیەنراوی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا، پتەوكردنی زیاتری پێوەندییەكانی شانشینی ئوردنی لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و فراوانكردنی هاوكاری لە بوارەكانی سیاسی، ئابووری و تەناهیدا، تاوتوێ كران، هەروەها دەربارەی دوایین پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكانی جێی بایەخی هەردوولا بیروڕایان گۆڕییەوه.
نێچیرڤان بارزانی پێزانینی قووڵی خۆی بۆ هەڵوێستەكانی شانشینی ئوردنیی هاشمی لە پشتگیری بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان دەربڕی، هەروەها پێوەندییە مێژوویییەكان و دۆستایەتیی نێوان هەردوولای بەرز نرخاند.
لای خۆیەوە شا عەبدوڵای دووەم خواستی وڵاتەكەی بۆ پتەوكردنی پێوەندییەكان و هاوكاریی هاوبەش لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستاندا دووپات كردەوە، هەروەها داكۆكیی لە پابەندیی ئوردن بۆ پشتگیریی هەر هەنگاوێك كرد كە ئاسایش و سەقامگیری و پێشكەوتن بۆ گەلانی ناوچەكە بەهێز بكات.
لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا، هەردوولا دووپاتیان لەسەر گرنگیی هاوئاهەنگی هاوبەش بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەكەدا كردەوە و باسیان لە چەند پرسێكی تری جێی بایەخی هاوبەش، كرد.
س: wishe.net