هەورامان نیوز
نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی، سەرۆکی سەندیکای زەڕەنگەرانی هەولێریش دەڵێت، “دابەزینی نرخی زێڕ کاتییە”.
وێنە گەورەکە: چەند مانگێک بوو نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوەی بەردەوام بوو، ئەمەش کاریگەریی کردبووە سەر کەمکردنەوەی خواست، ئەمڕۆ نرخەکەی جارێکی دیکە دابەزییەوە. بەپێی گوتەی پسپۆران کاریگەری لەسەر زیادبوونی خواست دەبێت.
لێدوانی فەرمی: هەندرێن وەرتی، سەرۆکی سەندیکای زەڕەنگەرانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: “10 ڕۆژ پێش ئێستا نرخی زێڕی عەیار 21 بە 725 هەزار دینار بوو، بەڵام ئەمڕۆ دابەزیوە بۆ 670 هەزار دینار، واتە 55 هەزار دینار نرخ دابەزیوە، بەڵام پێشبینی دەکەم بۆ هەفتەی داهاتوو نرخەکە وەک پێشتر بەرزببێتەوە ، واتە ئەم دابەزینە کاتییە”.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕدا بەم جۆرەیە.
یەک ئۆنسی زێڕ=3236 دۆلارەمسقاڵێک زێڕ عەیار 24=765,000مسقاڵێک زێڕ عەیار 22=700,000مسقاڵێک زێڕ عەیار 21=670,000مسقاڵێک زێڕعەیار 18=575,000
س: www.ava.news