• هەواڵی بەپەلە

نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سووریا: گفتووگۆ لەگەڵ کورد کلیلی ئاشتیی سووریایە

هەورامان نیوزنەتەوەیەکگرتووەکان داوای یەکگرتنەوەی ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ سووریا دەکات، و نوێنەرەکەشی لە سووریا دەڵێت، گفتوگۆکردن لەگەڵ کورد کلیلی ئاشتیی سووریایە.چیرۆکی سەرەکی: لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە سووریا ئەنجامدرا و تێیدا نەتەوەیەکگرتووەکان داوای یەکگرتووی و یەکڕیزی لە پێکهاتەکانی سووریا کرد.لێدوانی فەرمی: گیر پێدرسن، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سووریا ڕایگەیاند، ئەنجامی گفتوگۆی نێوان دەسەڵاتدارانی سووریا و کورد ئەرێنی و دڵخۆشکەرن و پابەندین بە ئاسانکاریکردن بۆ گفتوگۆیەکی سەرکەوتوو لە سووریا.٠ داوای یەکگرتنی تەواوی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاوای کوردستان) لەگەڵ سووریا دەکەین و هەنگاوێکی سەرەکییە بەرەو سەقامگیری و ئاشتەوایی نیشتمانی لە سووریا.٠ دۆخی ئابووری لە سووریا زۆر خراپە و کەمکردنەوەی ئازارەکانی سوورییەکان دەبێ لە پێشینەی کارەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێت و سزاکان لەسەر ئەو وڵاتە هەڵبگیردرێت.
س: www.ava.news

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین