هەورامان نیوز
نیویۆرك تایمز له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاوی كرده‌وه، ئێران له دوێنێ هه‌ینییه‌وه ده‌ستی به كشاندنه‌وه‌ی هێز سه‌ربازییه‌كان و دیپلۆماتكارانی خۆی له سووریا كردووه.
رۆژنامه‌كه پشتی به سێ به‌رپرسی ئێرانی و چه‌ند به‌رپرسێكی تری ناوچه‌یی به‌ستووه و ئاماژه‌ی داوه، فه‌رمانده باڵاكانی قودسی سوپای پاسداران، دیپلۆماتكاران و به‌شێك له كارمه‌ندانی نووسینگه و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی ئێران و بنه‌ماڵه‌كانیان خه‌ریكی چۆڵكردنی سووریا‌ن.
گرنگ ئه‌وه‌یه بڕیاره‌كه له تارانه‌وه دراوه و پرۆسه‌كه ده‌ستی پێ كردووه. به‌شێك له‌و خه‌ڵكه له رێی فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق ده‌گوازرێنه‌وه، به‌شێكی تریشیان له رێی سنووره‌كانی عێراق و لبنان و به‌نده‌ری لازقیه، وڵاته‌كه جێده‌هێڵن.
هێشتا میدیاكانی ئێران و به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵه هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بووه، نه ره‌تیان كردووه‌ته‌وه و نه پشتڕاستیان كردووه‌ته‌وه.
له ماوه‌ی 13 ساڵ جه‌نگی ناوخۆیی سووریا، ئێران به هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كیی به‌شار ئه‌سه‌د داده‌نرا و سووریای به‌كار هێنا بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین چه‌ك بۆ لبنان بگوازێته‌وه.
هاوپه‌یمانه‌كه‌ی تری سووریا بریتییه له رووسیا و ئه‌وه‌یش به فه‌رمی داوای له هاووڵاتییانی كردووه هه‌رچی زووه سووریا جێبهێڵن.
یه‌كێك له‌و گرووپه میلیشیایانه‌ی كه له سووریا رۆڵیان هه‌یه و به فاتمیون ناسراون، چه‌كداره‌كانیان ئه‌فغانن كه به‌شێكن له قودسی سوپای پاسداران، ئه‌وانیش بۆ دیمه‌شق و لازقیه گواستراونه‌ته‌وه.
پێویسته بگوترێ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كه له ژێر سه‌ركردایه‌تی گرووپی تیرۆریستیی ته‌حریر شامدان، له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا به‌شێكی فراوان له خاكی سووریایان كۆنترۆڵ كردووه و گه‌یشتوونه‌ته ده‌روازه‌كانی حمس، ئه‌و مه‌ترسییه له ئارادایه به‌ره‌و دیمه‌شق پێشڕه‌وی بكه‌ن و ببنه هۆی رووخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.
س: wishe.net