• هەواڵی بەپەلە
Homeدەنگوباسجیهاننیویۆرك تایمز: ئێران ده‌یان ئه‌فسه‌ر و به‌رپرسی گرتووه‌ كه‌ گومان ده‌كرێ ده‌ستیان...

نیویۆرك تایمز: ئێران ده‌یان ئه‌فسه‌ر و به‌رپرسی گرتووه‌ كه‌ گومان ده‌كرێ ده‌ستیان له‌ تیرۆره‌كه‌دا هه‌بووبێت

هەورامان نیوز

حكوومه‌تی ئێران زۆر به‌ وردی ده‌ستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوی كوشتنی ئیسماعیل هه‌نییه‌ كردووه‌ و ده‌یان كه‌سی به‌و هۆیه‌وه‌ گرتووه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات. ئێران پێی وایه‌ به‌ بێ هاوكاریی ناوخۆ ئه‌و تیرۆره‌ ئه‌نجام نه‌ده‌درا.
ئیتڵاعاتی سوپا سه‌رووی 20 كه‌س له‌ ئه‌فسه‌رانی پله‌ باڵای هه‌واڵگری و ته‌ناهی و به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی و كارمه‌ندانی میوانخانه‌كانی سه‌ربه‌ ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی ئێران، له‌ باكوری تارانی گرتووه‌ و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
رۆژنامه‌كه‌ نووسیویه‌تی، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی حكوومه‌تی ئێران ده‌یسه‌لمێنێت كه‌ دیواری ته‌ناهیی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران رووخاوه‌ و گورزێكی زۆر كاریگه‌ریان به‌ركه‌وتووه‌.
ئێران له‌وه‌ نیگه‌رانه‌ كه‌ زیانێكی گه‌وره‌ به‌ پێگه‌ و متمانه‌ی ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی كه‌وتووه‌ و له‌ پێش چاوی دوژمن زۆر بچووك كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و په‌یامه‌ به‌ ئێران دراوه‌ ئه‌گه‌ر نه‌شتوانن رژێمه‌كه‌ بڕووخێنن، ئه‌وا ده‌توانن سووك و رێسوای بكه‌ن.
كاره‌ساته‌كه‌ ته‌نیا كوژرانی ئیسماعیل هه‌نییه‌ نییه‌، به‌ڵكو شكستهێنانی ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی ئێرانه‌ و ئه‌و به‌رپرس و میوانانه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی رێوشوێنێكی زۆر توندی ته‌ناهی پارێزگارییان لێ ده‌كرێ، پارێزگاریكردنه‌كه‌یان مایه‌پووچ بووه‌.
نیویۆرك تایمز باسی له‌ رێوڕه‌سمی نوێژكردن له‌سه‌ر ته‌رمی ئیسماعیل هه‌نییه‌ كرد كه‌ ده‌وروبه‌ری عه‌لی خامنه‌یی، به‌ ژماره‌یه‌كی زۆری هێزی ته‌ناهی ته‌نرابوو و دوای ئه‌وه‌ی خامنه‌یی له‌ نزیكه‌وه‌ چاوی به‌ كوڕه‌كه‌ی هه‌نییه‌ ده‌كه‌وێت و سه‌ره‌خۆشی لێ ده‌كات، به‌ خێرایی له‌ شوێنه‌كه‌ نامێنێت و دوور ده‌خرێته‌وه‌.

له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئامێر و كه‌ره‌سته‌كانی به‌رده‌ستیان، گیراون و تا ئێسته‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

ئێران ئینته‌رناشناڵ له‌ زاری رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی داوه‌، ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران هه‌ر له‌ دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌، هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر میوانخانه‌كه‌ و ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پێوه‌ندییان به‌و میوانخانانه‌وه‌ هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئامێر و كه‌ره‌سته‌كانی به‌رده‌ستیان، گیراون و تا ئێسته‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ئه‌ندامێكی سوپای پاسداران به‌ رۆژنامه‌كه‌ی گوتووه‌، سه‌رجه‌م پرۆتۆكۆڵه‌كانی تایبه‌ت به‌ پاراستنی به‌رپرسانی باڵای ئێران، له‌ دوو رۆژی رابردوودا گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هاتووه‌ و ته‌نانه‌ت مۆبایله‌كانیان گۆڕاوه‌ و به‌شێك له‌ به‌رپرسانی باڵا، له‌ شوێنی پێشوویان ناحه‌وێنه‌وه‌ و بۆ شوێنی تر گواستراونه‌ته‌وه‌.
هه‌فته‌ی رابردوو به‌ بۆنه‌ی رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی مه‌سعوود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران، ئیمساعیل هه‌نییه‌ به‌شداری كردبوو، به‌ڵام له‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی كه‌ میوانخانه‌یه‌كی تایبه‌تیی سه‌ربه‌ ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی ئێرانه‌، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پاسه‌وانێكی كوژرا. 

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین