هەورامان نیوز
ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر، نێردراوانی تایبەتی ئەمریکا، لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆبوونەوە.
زانیاریی زیاتر: تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە پرسی غەززە و پەرەپێدانی پلانی “غەززەی نوێ” بوو، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ناوچەکە رووبەڕووی پێشێلکاریی نوێی ئاگربەست بووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم سەردانە دوای ئەوە دێت کە واشنتن رۆژی پێنجشەممە لایەنە سەرەکییەکانی پڕۆژەی “غەززەی نوێ”ی ئاشکرا کرد کە بریتییە لە بونیادنانەوەی تەواوی کەرتەکە لەسەر بنەمایەکی نوێ. دروستکردنی تاوەری نیشتەجێبوون و سەنتەری داتا و گەشەپێدانی هاوینەهەواری کەنار دەریاکان.
– ئەم پلانە بەشێکە لە هەوڵەکانی دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بۆ چەسپاندنی ئەو ئاگربەستەی لە مانگی تشرینی یەکەمدا لە نێوان ئیسرائیل و حەماس واژۆ کرا.
باکگراوند: بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی غەززە کۆی گشتی قوربانیانی جەنگەکە گەیشتووەتە 71 هەزار و 654 کەس و هاوکات لە دوای دەستپێکردنی ئاگربەستەکەی تشرینی یەکەمەوە 481 کەس کوژراون.
س: www.ava.news







