• هەواڵی بەپەلە

نێچیرڤان بارزانی: فڕەنسا هەمیشە دۆستێكی دڵسۆز و هاوبەشێكی جێگەی متمانەی كوردستان بووە

هەورامان نیوز

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی رۆژی نیشتمانیی فڕەنسا پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆك كۆمار و گەلی ئەو وڵاتە كرد. 
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە X رای گەیاند، لە رۆژی نیشتمانیی فڕەنسادا، هاوشانی گەلی فڕەنسا بەهاكانی ئازادی، یەكسانی، برایەتی و دیموكراسی بەرز رادەگرین كە لەم رۆژە مێژووییەدا بەرجەستە دەبن.
“گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆك كۆماری فڕەنسا و گەلی ئەو وڵاتە دەكەم، فڕەنسا هەمیشە دۆستێكی دڵسۆز و هاوبەشێكی جێگەی متمانەی هەرێمی كوردستان بووە و هەمیشە ئەوپەڕی پێزانینمان هەیە كە لە سەخترین قۆناغەكاندا بەردەوام پشتیوانمان و پابەندی چەسپاندنی ئاشتی، سەقامگیری و بەها هاوبەشەكانمان بووە”. سەرۆكی هەرێمی كوردستان وای نووسیوە.
هیوای خواست كە دۆستایەتیی هەمیشەیی نێوان فڕەنسا و هەرێمی كوردستان، هەمیشە بەرەو گەشەسەندنی زیاتر هەنگاو بنێت.

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین