• هەواڵی بەپەلە

نێچیرڤان بارزانی و سوودانی دۆخی عێراق و كوردستان تاوتوێ دەكەن

هەورامان نیوز

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد، لە كۆبوونەوەی نێوانیان چەند بابەتێكیان خستە گفتوگۆ.
ئەمڕۆ چوارشەم 13ـی تشرینی دووەم، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا، هەروەها بارودۆخی وڵات و دواین پێشهاتەكانی ناوچەكە تاوتوێ كران.
سوودانی پیرۆزبایی لە هەرێمی كوردستان كرد بۆ سەركەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمان و ستایشی بەشداریی بەرفراوانی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانی لە پرۆسەی هەڵبژاردن كرد، كە نیشانەی هۆشیاریی سیاسیی گەلی كوردستان و پابەندبوونیەتی بە پرۆسەی دیموكراسییەوە.
هەردوولا دووپاتیان لەسەر گرنگیی بەهێزكردنی میكانیزمەكانی هاوئاهەنگیی هاوبەش و پێویستیی چارەسەركردنی دۆسیە هاوبەشەكانی نێوان هەولێر و بەغدایان لە ڕێگەی دیالۆگی بیناتنەر و پابەندبوون بە دەستووری عێراقەوە كردەوە. هەروەها هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی گفتوگۆ بۆ بەهێزكردنی هاوكاری و پەرەپێدانی پێوەندییەكانی نێوانیان.
لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی ستایشی پشتگیریی سەرۆك وەزیران سوودانی و لایەنە پێوەندیدارەكانی عێراقی كرد، بۆ سەرخستنی هەڵبژاردن و دووپاتی لەسەر گرنگیی بەهێزكردنی هاوكاریی نێوان هەولێر و بەغدا لە قۆناغی داهاتوودا كردەوە.
لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا، پێشهاتەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كاریگەرییەكانی لەسەر عێراق تاوتوێ كران. لەمبارەیەوە هەردوولا دووپاتیان لەسەر پێویستیی دوورخستنەوەی وڵات لە لێكەوتەكانی ململانێی هەرێمی و كاری هاوبەش بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی كردەوە.
پێوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە و چۆنیەتیی پەرەپێدانیان، لایەنێكی تری كۆبوونەوەكە بوو كە ژمارەیەك لە بەرپرسانی هەردوولا ئامادەی بوون.

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین