• هەواڵی بەپەلە

نێیمار ده‌چێته‌ ئینته‌ر مه‌یامی؟ تاتا مارتینۆ وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌

هەورامان نیوز

 

تاتا مارتینۆ، راهێنەری ئینتەر میامی وەڵامی ئەو هەواڵانەی دایەوە کە باس لەوە دەکەن نێیمار دا سیلڤای بەڕازیلی، یاریزانی یانەی هیلالی سعودی، پەیوەندی بە یانە ئینته‌ر مه‌یامی ده‌كات.

لە میانی مەشقەکانی ئینته‌ر مه‌یامی  پێش یارییان شه‌ممه‌یان، لە شاری ئەتلەنتا، پسەبارەت بە ئەگەری پەیوەندیکردنی نێیمار به‌ ئینته‌ر مه‌یامی پرسیار لە مارتینۆ کرا  كه‌ رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵەوە بڵاویکردەوە یاریزانە بەڕازیلییەکە پارچە زەوییەکی لە کەناری ده‌ریا لە مه‌یامی بەبڕی 26 ملیۆن دۆلار کڕیوە په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌كه‌ ده‌كات؟

مارتینۆ بە پێکەنینەوە وه‌ڵامی دایه‌وه‌ گوتی،

ئایا هەموو ئەوانەی لێرە خانوو دەکڕن، له‌ یانه‌كه‌مان یاریی ده‌كه‌ن؟ لەگەڵ نێیمار لە بارسێلۆنا كارمكردووه‌، ساڵێکی باش بوو، بۆ منیش توانای راهێنەرایەتی یاریزانە دیارەکان هەمیشە یادگارییەکی تایبەت دەبێت، لەوە زیاتر هیچی تر نییە.

لەگەڵ لیۆنێل مێسی و ئەوانەی لێرەن، ئەوەی من ناتوانم بیهێنمە پێش چاوم ئەوەیە کە بیرۆکەی بەشداریکردنی نێیمار چۆن جێبەجێ دەکرێت یاساكه‌یه‌یان تونده‌ و ناتوانرێت له‌وه‌ زیاتر یاریزان بهێنین، ته‌نها خولەکە بڕیاری گۆڕینی بدات، بۆیە قسەکردن لەسەر ئەم بابەتە قورسه‌.

لە کۆتاییدا گوتی،

ئەوەی ده‌گوترێت تەنها قسە و باسە و ئه‌م بابه‌ته‌  تەنها لە میدیاکاندا باس كراوه‌.

س: yariga.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین