هەورامان نیوز
ئەمڕۆ بنیامین نەتنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دووەم پەیامیخۆی لەوەتەی هێرشەكەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 2023 ئاراستەی گەلی ئێران كرد، ئەو بە زمانی فارسی دروشمی راپەڕینی دوای كوژرانی ژینا ئەمینی لە تاران گوتەوە، “ژن، ژیان، ئازادی”.
نەتنیاهۆ گوتی، تا ئێستە رژێمی خامنەیی سەتان مووشەكی بالیسی بەرەو ئیسرائیل هەڵداوە كە تێچووەكەی 2.3 ملیار دۆلارە، ئەو پارە زۆرەی لە سامانی ئێوە لە هێرشێكی بێسوود بەهەدەر داوە، دەكرا ئەو پارە بخرێتە سەر بودجە گواستنەوە یان فێركردنی ئێوە، ئەو رژێمە پارەی ئێوە زەوت دەكات، بۆیە ئەگەر ئێران ئازاد بێت، ژیانی ئێوە چەند جیاواز دەبێت، ئەوكات بێ ترس بۆچوونی خۆتان دەردەبڕن.
نەتنیاهۆ ئێرانی لە ئەگەری هێرشكردن بۆ سەر وڵاتەكەی وریا كردەوە كە دۆخی ئابووریی ئێران تێك دەچێت و ئێرانییەكان لە چەندان ملیار دۆلاری تر بێبەش دەبن، نەتنیاهۆ بە زمانی فارسی دروشمی راپەڕینەكەی ئێرانی لە دوای كوشتنی ژینا ئەمینی دووبارە كردەوە و گوتی، “ژن، ژیان، ئازادی”.
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل باسی ئەوەشی كرد كە رژێمی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران زیاتر لە ئیسرائیل لە گەلی ئێران دەترسێت، بۆیە كات و پارەیەكی زۆر لە هەوڵی لەناوبردنی هیوا خەونەكانتان خەرج دەكات، بۆیە رێگە مەدەن خەونەكانتان بمرێت، ئەوە بزانن كە ئیسرائیل و لایەنی تریش لە دنیای ئازاد پشتگیریتان دەكەن.
س: wishe.net