• هەواڵی بەپەلە

نەتەنیاهۆ: بەرپرسی باڵی سەربازيی حەماسمان كوشت

هەورامان نیوز

بینامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رای گەیاند، سوپای وڵاتەكەی لە كەرتی غەزە عزدەین حەدادیان كوشتووە كە بەرپرسی باڵی سەربازی حەماس بووە.

ئەمڕۆ هەینی 15ی ئایار بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رای گەیاند، سوپای وڵاتەكەی لە كەرتی غەزە بەرپرسێكی باڵای حەماسیان كوشتووە.

وەك سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رای گەیاند، ئەو كەسە عزەدین حەدادە كە بەرپرسی یەكەمی باڵای سەربازی حەماسە.
حەداد لە ساڵی 1970 لەدایكبووە و  لە ساڵی 1987 چووەتە ریزی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی و  دواتر پلەی بەرز بووەتەوە تا بووەتە بەرپرسی هێزی قەسام و لیوای غەزە

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین