هەورامان نیوز
عمران ڕیزا، جێگری ڕێکخەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان و ڕێکخەری مرۆیی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، ئاگربەست دەرفەتێکی پێویستە بۆ هێوربوونەوە لە لوبنان، بەڵام هێشتا “دەڵەمەیە”.
ڕیزا لە بەیاننامەیەکدا کە نەتەوە یەکگرتووەکان دوای سەردانێکی مەیدانی بۆ نەباتیە بڵاویکردەوە، وتی: ئێمە نیگەرانی جددیمان هەیە سەبارەت بە پێشێلکارییەکان لە هەندێک ناوچە و گرژییە بەردەوامەکانی سەر سنوور لە لوبنان.
ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵێنیدا بەردەوامی بەشداری نێودەوڵەتی و چاودێریی توند ڕۆڵێکی پێویست دەگێڕێت لە دامەزراندنی سەقامگیری لە ماوەی ئاگربەستدا کە تا ٦٠ ڕۆژ درێژدەبێتەوە.
الشرق الأوسط
س: www.knwe.org