هەورامان نیوز
- له ماوه‌ى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زۆرترین ئاسانكارى هەبووە و بارى سه‌رشانى هاووڵاتییان سووك کراوه، ئامانجى كابینه‌ى نۆیه‌م ئه‌وه بوو زۆرترین خه‌ڵك له بڕیاره‌كانى سوودمه‌ن دبن، هاووڵاتییانیش باس له کاریگەریی ئەرێنیی بڕیارەکان بۆ سەر ژیانیان دەکەن.
- حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە چەندان شێوە خزمەتگوزاری پێشكەشی هاووڵاتییان دەكات، ئاو و كارەبا و هاتوچۆ سێ له‌و كه‌رتانه‌ن كه حكوومه‌ت لێخۆشبوونى بۆ هاووڵاتییان كردووه و به‌شێك له قه‌رزه‌كانى سه‌ر خه‌ڵك لێخۆش‌بوونیان بۆ كراوه كه بەرێژەی 20% بووه، له لایه‌كى تریشه‌وه بڕیارى راگرتنى قه‌رزى هاوسه‌رگیرى یه‌كێكى تر بووه له‌و بڕیارانه‌ى كابینه‌ى نۆیه‌م كه به‌هۆیه‌وه ده‌یان هه‌زار كه‌س لێى سودمه‌ند بوون.
- مەریوان ناسر، كە پیشەی كرێكارە بە “وشە”ی گوت، لە ساڵی 2013 بڕی پێنج ملیۆن دینارم وەك پێشینەی هاوسەرگیری وەرگرت، بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێك و شەش مانگ، هەموو شەش مانگ جارێك بڕی 180 هەزار دینارم دەدایەوە بە گەنجینە، وەك پابەندبوونێكی سەر شانم، بەڵام دواتر وەرگرتنەوەی راگیرا، بڕی سێ ملیۆن و 600 هەزار دینارم لا مابوو، بڕیارى سەرۆكی حكوومەت و فەرمانی راگرتنی دانه‌وه‌ى قه‌رز بڕیارێكی زۆر خۆش بوو، چونكە هاوكاری و دەستگیرۆیی هەزاران خێزانی وەك من بوو و لە كێشەیەكی گەورە رزگاری كردین، ئه‌مه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت كردى گه‌وره‌ترین خزمه‌ته به چینى خواره‌وه، بڕیاره‌كانیش هه‌ر به‌و هۆیه‌وه دراون كه ئه‌ركى خه‌ڵك سووك بكه‌ن و هەمووان سوپاسگوزاری حکوومەتین.
- عەلی كەریم، هاووڵاتییەكی تر بۆ “وشە” ئاماژەی دا، لە ماوەی كابینەی نۆدا، زۆرترین ئاسانكاری و هاوكاریی هاووڵاتییان لە كەرتە جۆراوجۆرەكان كراوە، لەوانەش لێخۆشبوو‌ن لە 15%ی قەرزی ئاو و كارەبا بوو له ماوه‌ى ساڵانى رابردوو، دواتر ئه‌مساڵ رێژه‌كه زۆر كرا و بۆ %20 زیاد كرا، ئه‌مه گه‌وره‌ترین هاوكاریی بوو بۆ هاووڵاتییان، ئه‌وه‌ى قه‌رزى له‌سه‌ر بوو یان پاره‌ى ئاوى ده‌دا چونكه راسته‌وخۆ لێخۆشبوونه‌كه‌ى بۆ ده‌كرا.
- ئەو روونى كرده‌وه، ئەمە پاڵپشتی و سووككردنی ئەركی سەر شانی هاووڵاتییانە، كەسێك ئەگەر ملیۆنێك دیناری كارەبا قەرزار بووبێت، 150 هەزار دینار لێخۆشبوونی بۆ دەكرا، بەڵام بڕیارەكەی ئەمجارە جیاوازە و رێژەكە زیاد كراوە، ئەگەر كەسێك ئەو بڕە قەرزدار بێت، 200 هەزار دیناری بۆ دەگەڕێتەوە و ئەو بڕە لێخۆشبوونەش بەتەواوی ئاسانكاری و سووكکردنی ئەركی سەر شانی خەڵكە.
- به‌پێى داتایه‌ك لەو بڕە پارەیەی كە هاوبەشانی ئاو قەرزدارن، لە پارێزگای هەولێر زیاتر 200 ملیار دینار و لە پارێزگای سلێمانی زیاتر له 160 ملیار دینارە، كۆی گشتی قەرزەكانی پارێزگای دهۆكیش 100 ملیار دینارە، پارێزگای هەڵەبجە زیاتر 10 ملیار دینار، ئیدارەی گەرمیان 15 ملیار دینار، ئیدارەی سۆران 24 ملیار دینار، ئیدارەی راپەڕین 40 ملیار دینار و ئیدارەی زاخۆ 28 ملیار دینارە، ئەو قەرزەش چونكە مانگانە و دوو مانگ جارێ دەگەڕێتەوە بەردەوام لە زیادبووندایە، قه‌رزى كاره‌باش زیاتر له یەک تریلیۆن دیناره له‌سه‌ر خه‌ڵك، ئه‌مه جگه له سزاكانى هاتوچۆ.
- ئازاد عه‌باس، شۆفێر به “وشه”ى راگه‌یاند، بڕى یه‌ك ملیۆن دینار سزاى هاتوچۆم له‌سه‌ر بوو، مانگى ئه‌یلولى ئه‌مساڵ سه‌ردانى هاتوچۆم كرد و بڕى 200 هه‌زار دینار لێخۆشبوونم بۆ كرا به 800 هه‌زار دینار ته‌واوى سزاكه‌م پاك كرده‌وه، 200 هه‌زار پاره‌یه‌كى زۆره بۆ خه‌ڵك، ده‌توانى به‌و پاره‌یه پێویستییه‌كى ماڵ و منداڵ پڕ بكه‌یته‌وه.
س: wishe.net