هەورامان نیوز
سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێک لە سنووری کەرکووک ئەنجام دەدات و سەگێک شوێنی جێگری والی ویلایەتی كەركووكی ڕێكخراوی داعش ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی پێنچشەممە 9-1-2025، سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێكی لە دژی پاشماوەكانی داعش لە دەورووبەری چیای حەمرین لە پارێزگاكانی كەركووک و دیالە ئەنجامدا، هاوکات سەگێک دەچێتە نێو حەشارگەیەک و شوێنی جێگری والی کەرکووکی ڕێکخراوی داعش و شەش چەکداری دیکە لە چیای حەمرین ئاشکرا دەکات.
زانیاریی زیاتر: لە ئۆپەراسیۆنەکە دا ئەبو عوبەیدە، جێگری والی ویلایەتی كەركووكی ڕێكخراوی داعش و شەش چەکداری دیکە کوژران، هاوکات ئەو سەگەی ڕۆڵی لە دیاریکردنی حەشارگەکەیان هەبووە، لەلایەن هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتییەوە مەدالیای ئازایەتی پێدەبەخشرێت.
ئەمەش بزانە: دوای خاپووركردنی حەشارگەکە، چەكی جۆری ئێم-16، دووربینی حەراری، دوو بۆمبی دەستی، پشتێنی تەقەمەنی و چەندین كەلوپەلی دیكەی لۆجستی کە تایبەت بوون بە كردەی تیرۆرستی، دەستیان بەسەردا گیرا.
س: www.ava.news