هەورامان نیوز
هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات له راگه‌ینراوێكدا هۆشدارى له مه‌ترسى گرتووخانه‌كان ده‌دات و ده‌ڵێ، “به هۆى هێرشى میلیشیاكانى دیمه‌شق داعش هه‌وڵى هێرشكردنه سه‌ر گرتووخانه‌كان ده‌دات”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 15ى كانوونى دووه‌م، هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات “هه‌سه‌ده” له راگه‌ینراوێكدا ده‌ڵێ، “له سایه‌ى ئه‌و بارودۆخه‌ى هێرشى میلیشیاكانى دیمه‌شق سه‌پاندوویه‌تى، له‌گه‌ڵ گردبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى و هه‌ڕه‌شه‌ى به‌رده‌وام دژ به ناوچه‌كانى باكور و رۆژهه‌ڵاتى سووریا، شانه‌كانى داعشى تیرۆریست هه‌وڵ ده‌ده‌ن بارودۆخه‌كه بقۆزنه‌وه و هێرش بكه‌نه ئه‌و گرتووخانانه‌ى كه ئه‌ندامانى ئه‌وانى تێدا راگیراون”.
هه‌سه‌ده له راگه‌ینراوه‌كه دووپاتى ده‌كاته‌وه هێزه‌كانى له‌وپه‌ڕى ئاماده‌باشییدان، هه‌موو رێكارییه‌كى پێویست پێڕه‌و كراوه بۆ سه‌لامه‌تى گرتووخانه‌كان و رێگرتن له پێشێلكاریى ته‌ناهى، به‌ڵام مه‌ترسى گه‌وره له ئارادایه. له راگه‌ینراوه‌كه هاتووه، “به‌رده‌وامبوونى ئه‌و بارودۆخه و زیادبوونى گرژیى سه‌ربازى، ده‌بێته هۆى ناسه‌قامگیرى گشتى، ئه‌مه‌یش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى راسته‌قینه‌یه بۆ ته‌ناهى گرتووخانه‌كان كه ئه‌ندامانى داعشى تێدا راگیراون، ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه چوارچێوه‌ى یه‌كه‌م، ئه‌مه دواى ساڵانێك له قوربانى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر”.
س: wishe.net







