هەورامان نیوز
دوای هه‌ڵبژاردن قۆناغێكی نوێ هاتووه‌ته ئاراوه، هه‌مووان چاویان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كوردستان به‌ره‌و دۆخێكی باشتر به‌رن له ڕووی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، له هه‌مووی گرنكتر پرۆسه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی سیاسی تۆختر بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش پارتی دیموكراتی كوردستان چاوی زۆرتر له‌سه‌ره، به‌و پێیه‌ی براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه ده‌یه‌وێ له كابینه‌ی داهاتوو بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانی بۆ هه‌موو ناوچه‌یه‌ك به‌بێ جیاوازی ده‌ستكراوه‌تر بێت.
ئه‌مه‌ش بۆ پارتی به دیاریكراوی بووه‌ته خاڵێكی گرنگ و به‌هێز بۆ نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێنی و پابه‌ند نه‌بوون به‌یاسا، هه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه به‌شێوازی هاوبه‌شی پێكردنی لایه‌نه‌كان بۆ كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم بكات، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی یه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێم له كوردستان حوكمڕان بێت كه ئه‌وه بێگومان خواستی خه‌ڵكی كوردستانه به‌گشتی و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌تایبه‌تی. چونكه به‌رپرسیارێتی لایه‌نه‌كانی به‌شدار هه‌ر ئه‌وه نییه هه‌ڵپه‌ی پۆست و پله و ئیمتیازه‌كان بكه‌ن، به‌ڵكو پێویسته له كاتی ته‌نگژه‌دا له به‌رپرسیارێتی ڕانه‌كه‌ن و هاوكاری حكوومه‌ت بن.
ئه‌مه‌ش پێویستی به گره‌نتییه له‌لایه‌ن به‌شدارانی پێكهێنه‌ری حكوومه‌تی داهاتوو هه‌یه كه حكوومه‌تی ئاینده دڵنیا بكه‌نه‌وه و به‌ڵێنی هاوكاری كابینه‌ی ده‌یه‌م بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌ك پاكێج به‌ره‌وپێشچوونی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانی حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێم جێبه‌جێ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌موو هاووڵاتییان بێت و ده‌ستی ئاوه‌دانی بگاته هه‌موو كه‌لێن و قوژبنێكی ئه‌م كوردستانه.
به‌ڵام حه‌یف له كوردستان یه‌كێتی بووه‌ته هێزێكی خۆسه‌پێن له به‌شێكی گرنگی كوردستان و ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی به بارمته گیراون، وه‌ك سزایه‌ك یه‌كێتیی بووه‌ته ڕێگر بۆ دانیشتووانی سنووره‌كه.
واقیعی دژایه‌تیكردنی حكوومه‌ت ئه‌زموونێكی تاڵه و ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی له‌ناو سیاسه‌تی یه‌كێتی ده‌بینین كه تۆختر بووه‌ته‌وه، به‌هۆی دژایه‌تیكردنی به‌رده‌وامی پڕۆژه‌ی “هه‌ژماری من” و ڕێگریكردن له كارمه‌ندانی ئه‌و پڕۆژه‌یه، نموونه‌یه‌كی زیندووه له ڕێگرییه‌كانی یه‌كێتی. بۆیه زۆر گرنگه له كابینه‌ی داهاتووی هه‌رێمدا، پارتی و لایه‌نه‌كان به‌گشتی د‌رك به‌و خۆسه‌پێنییه‌ی یه‌كێتیی بكه‌ن و به‌هیچ جۆرێك و هیچ لایه‌نێك نه‌بنه ڕه‌فیقی نیوه‌ڕێگه‌ی كابینه‌ی 10، نه‌چنه ژێرباری دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی فه‌رزكردنی ڕابردوو كه زیانی زۆری به ناوچه‌كه و حكوومه‌تی هه‌رێم گه‌یاندووه.
س: wishe.net