• هەواڵی بەپەلە

هێرشبەرێکی هەولێر ریزی یانەکەی جێهێشت

هەورامان نیوز

دوای چاوەڕوانیەکی زۆر بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، دواجار هێرشبەرێکی هەولێر ریزی یانەکەی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی میسانەوە کرد.

ژیار گۆڤەند، هێرشبەری هەولێر ریزی یانەکەی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی میسانەوە کرد کە لە خولی نایابی عێڕاق یاریی دەکات، ژیار تا ئێستا چاوەڕوان بوو کە گرێبەستەکەی لەگەڵ هەولێر نوێ بکاتەوە، بەڵام دواجار بڕیاری جێهێشتنی یانەکەی داو نەگەیشتنە رێککەوتن.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیاریی هەیە کە دوو لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی هەولێر رێگربوونە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە، هەرچەندە لوئەی سەڵاحیش لاری نەبووە لە مانەوەی هێرشبەرە کوردەکە.

ژیار گۆڤەند، پێشووتر بۆ یانەکانی برایەتی، دهۆک، کارەبا، پێشمەرگە لەگەڵ هەولێر یاریی کردووە، ئەم وەرزەش پەیوەندی بە یانەی میسانەوە دەکات کە لە خولی نایابی عێڕاق یاریی دەکات.

س: yariga.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین