• هەواڵی بەپەلە

هێرشی ئاسمانیی كرایە سەر ناوچەی سنووریی نێوان لبنان و سووریا

هەورامان نیوز

سوپای ئیسرائیل رای گەیاند كە چەند هێرشێكی ئاسمانییان كردووەتە سەر چەند ئامانجێك لە سنووری نێوان لبنان و سووریا، ئەمەیش لە چوارچێوەی هەوڵەكانی وڵاتەكە دێت بۆ رێگریی كردن لە گواستنەوەی چەك لەسووریاوە بۆ حزبوڵای لبنانی. 
 
بەپێی بەیاننامەیەكی سوپای ئیسرائیل، ئەمڕۆ هەینی شەشی كانوونی یەكەمی 2024، سوپای ئیسرائیل چەند ئامانجێكی لە نزیك ناوچەی سنووریی نێوان سووریا و لبنان كردووەتە ئامانج كە كەرەستەی شەڕوانییان لە سووریاوە دەگواستەوە بۆ لبنان لە پێناو ئەوەی بگەیەنرێت بە حزبوڵای لبنانی. 
 
بەیاننامەكەی سوپا روونی كردووەتەوە، ئەم هێرشە ئاسمانییانەی ئەمڕۆ لە چوارچێوەی هێرشە ئاسمانییەكانە بۆ لێدان لە تواناكانی یەكەی چوار هەزار و 400ی چەكداركردنی هێزەكانی پاشكۆی حزبوڵای لبنان بۆ ئەنجامدانی كردەی تیرۆرستیی ناوخۆیی دژی هێزەكانی ئیسرائیل و هێزەكانی بەرگری ناوخۆی لبنان. 
 
ئاماژە بەوەیش دراوە كە ئەم هەوڵە لە چوارچێوەی هەوڵەكانی تری سوپای ئیسرائیل دێت بۆ بەئامانجگرتن و رێگریی كردن لە گواستنەوەی چەك لە سووریاوە بۆ لبنان و دووبارە رێگە بە هەستانەوەی حزبوڵای لبنان و خۆ پڕچەككردنەوەی نادەین. 
 
لای خۆشییەوە عەلی حەمییە وەزیری گواستنەوەی لبنانی رای گەیاند هێرشەكانی ئیسرائیل هەردوو دەروازەی سنووریی جۆسیە و عەریزەییان كردووەتە ئامانج كە دەروازەی سنووریی لبنانە لەگەڵ سووریا.

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین