• هەواڵی بەپەلە

هێرش كرایە سەر سەربازگەیەكی سوپای پاسداران لە بوشەهر

هەورامان نیوز

میدیای ئێرانی ئاشكرایان كرد، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەنگی چەندان تەقینەوە لە هەر یەكێك لە بوشەهر و بەندەر عەباس و چغادك بیستراوە، كە ئەوەی دواینیان سەربازگەیەكی سوپای پاسدارانی تێدایە.
ئەمڕۆ سێشەم 14ی تەمووز، میدیای ئێرانی لەوانە ئاژانسی میهر و ئاژانسی فارس بڵاویان كردووەتەوە، دوای نیوەڕۆ دەنگی چەندان تەقینەوەی گەورە لە هەریەكە لە بوشەهر و جغادك و بەندەر عەباس بیستراون.
لەبارەی تەقینەوەكانی بەندەر عەباس باس لەوە دەكرێت، پێنج تەقینەوەی یەك لە دوای یەك بوو، تا ئێستە هۆكارەكەی نەزانراوە، بە هەمانشێوە بە فەرمی هیچ لێدوانێك لەبارەی تەقینەوەكانی بوشەهر و چغادك بڵاو نەكراوەتەوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەكانی میدیای ئێران، پێنج رۆژ لەمەوبەر جارێكی تر هێرش كراوەتە سەر چغادك كە شارێكی سەر بە بوشەهرە و سەربازگەیەكی سوپای پاسدارانی لێیە.
ماڵپەری كەناڵی جەزیرە لە زاری پەرلەمانتارێكی ئێرانی دەڵێ‌، “ئەمریكا چوار شوێنی لە بوشەهر بۆردمان كردووە”.

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین