هەورامان نیوز
سه‌رچاوه‌كان له حه‌له‌به‌وه دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه هێزه‌كانی توركیا له گوندی جلبزه “جه‌لبه‌ل”ی ده‌وروبه‌ری شاری ععه‌فرین كشانه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی هه‌شت ساڵه له‌و شوێنه‌ن و بنكه‌ی سه‌ربازییان لێ داناوه و ڕێگریان له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دانیشتووانی گونده‌كه بۆ زێدی خۆیان كرد.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌و گونده، ئۆتۆمبێله‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی سووریا چوونه‌ته ناو گونده‌كه‌وه و ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پكشنین بۆ دۆزینه‌وه‌ی بۆم و پاشماوه‌كانی جه‌نگ كردووه، تا دڵنیابن له‌وه‌ی ناوچه‌كه سه‌لامه‌ته و ئنجا ڕێ به گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ زێدی خۆیان بده‌ن.
له‌میانه‌ی ساڵانی ڕابردوو به‌شێكی زۆری ماڵه‌كانی ئه‌و گونده كه ژماره‌یان 70 ماڵ بووه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه به ته‌واوی یان به‌شێكیان ڕووخێنراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وتبوونه سه‌ر هێلی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و پێكدادان، له‌و كاته‌ی توركیا ئۆپراسیۆنی چڵه زه‌یتوونی بۆ گرتنی عه‌فرین ده‌ست پێ كرد، كه ئه‌و كات عه‌فرین له‌لایه‌ن چه‌كدارانی یه‌په‌گه‌وه كۆنتڕۆڵ كرا بوو.
س: wishe.net







