• هەواڵی بەپەلە

هەسەدە هۆشداری لەسەرهەڵدانەوەی داعش دەدات

هەورامان نیوز

 

هێزەكانی سووریای دیموكرات “هەسەدە” هۆشداری سەرهەڵدانی چەکدارانی داعش و بڵاوبوونەوەیان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەدات.

وێنە گەورەكە: ماوەی چەند ڕۆژێكە شەڕ و پێكدادان ناوچەكانی باكووری سووریا گرتووەتەوە، هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ڕایانگەیاند تەواوی شاریی حەممایان کۆنترۆڵکردووە و لە پێشڕەویدان بەرەو شاری حومس، فڕۆکە جەنگیەکانی ڕژێمی ئەسەدیش پردێکی سەرەکی نێوان حەما و حومسیان بۆردومان کرد بۆ ڕێگریکردن لەو پێشڕەوییە.
 ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات “هەسەدە” بڵاوی كردەوە: چەکدارانی داعش ناوچەیەکی  بەرفراوانیان لەبیابانەکانی حومس و دێرەزۆر کۆنتڕۆڵ کردووە، کەپێشتر لەژێر کۆنتڕۆڵی سووپای ڕژێمی ئەسەد بوون.
  زانیاریی زیاتر: “هەسەدە” هۆشداری دا بەوەی چەکدارانی داعش هەوڵدەدەن پێگەی خۆیان لەو ناوچانە بەهێز بکەن و بەرەیەکی نوێی شەڕ بکەنەوە و دۆخی ئاڵۆزی ناو سووریا زیاتر بشێوێنن .
س: www.ava.news

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین