هەورامان نیوز
چوارەمین فێستیڤاڵی گوڵ و باخچە لە شاری هەولێر كرایەوە، كە زۆربەی ئەو گوڵانەی نماییش كراوە لە كوردستان بەرهەم هێنراون و لەلایەن نەمامگەكانەوە گرنگیان پێ دراوە، جگە لەوەش بەشێكیان لە دەرەوە هاوردە كراون.
نیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی 5ی 2025، پارێزگای هەولێر بڵاوی كردەوە، كە “بەئامادەبوونى ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی گەشتوگوزار، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، نەبەز ەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر و کارزان عبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسانی ئیداری و حکوومی، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکان، لە گۆڕەپانی بەردەم پارکی شاندەر، چوارەمین فێستیڤاڵی گوڵ و باخچە، بە بەشداریی 40 کۆمپانیا و چەندین نەمامگە کرایەوە.”
ئاماژەی بەوەش دا، كە ئەو فێستیڤاڵە بۆ “ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.”
ئەوەشی خستە ڕوو، لە فێستیڤاڵەكەدا، زۆربەی ئەو گوڵانەى تێیدا نماییش کرابوون لە کوردستان بەرهەم هێنراون و لەلایەن نەمامگەکانەوە گرنگیان پێ دراوە و بەشێکیشیان لە دەرەوە هاوردە کراون، لەمبارەیەوە، وەزیرى شارەوانى و پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە سەرپەرشتیار و ڕیکخەران و بەشداربوانى فێستیڤاڵەکە، هیواى سەرکەوتنیان بۆ خواستن.

س: xebat.net




