• هەواڵی بەپەلە
Homeدەنگوباسجیهانواشنتن داوای جێبەجێكردنی رێككەوتنی شنگال دەكات

واشنتن داوای جێبەجێكردنی رێككەوتنی شنگال دەكات

هەورامان نیوز

لە 10مین ساڵوەگەڕیی كۆمەڵكوژیی كوردانی ئێزدی، كە لە 2014 بە دەستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش دووچاری هاتنەوە، تا ئێستە برینی ئەوان كراوەیە و حكوومەتی فیدراڵی و چەند گرووپێكی چەكدار لە ناوچەكە رێگری لە ئاساییبوونەوەی ناوچەكانیان دەكەن، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا داوا لە بەغدا و هەولێر دەكات كار بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی شنگال بكەن.
لە 2020 هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق رێككەوتنی ئاساییكردنەوەی شنگالیان واژوو كرد، كە چەند بڕگەیەكی لەخۆ گرتووە و بە ئاساییكردنەوەی دۆخی شارۆكەكە و دەوروبەری و ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكە و گەڕانەوەی ئاوارەكان و قەرەبووكردنەوەیان كۆتای دێت، جیا لە دیاریكردنی ئیدارەیەكی نوێ بۆ شارەكە و ئەركی پاراستنیشی دەدرایە هێزێكی پۆلیسی ناوخۆیی.
ماسیۆ میلەر، گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت، ئەمڕۆ یادی قوربانیانی كارەساتەكە دەكەینەوە و رێز لە هێزی رزگاربووانی كۆمەڵكوژییەكە و تاوانەكان لە دژی مرۆڤایەتی و پاكتاوی رەگەزی لە دژی ئێزدی و مەسیحی و موسڵمانانی شیعە دەگرین، یادی قوربانیانی موسڵمانانی سوننە و كورد و كەمینەكانیتریش دەكەینەوە، كە بوونە قوربانیی تاوانەكانی داعش. 
میلەر روونی كردەوە، داعش هەزاران ئێزدی كوشت و بە كەنیزەكی كردن، تا ئێستەش زیاتر لە 2.600 ژن و كچی ئێزدی چارەنووسیان نادیارە و ناسینەوە و دەرهێنانی ئێسكوپرووسكی قوربانیان لە گۆڕە بەكۆمەڵەكان بەردەوامە، رزگاربووانیش تا ئەمڕۆ شوێنەواری ئازاردانیان هەڵگرتووە، ئاماژەی كرد كە پاڵپشتیی ئەمەریكا بۆ ئەو كۆمەڵگەیانەی بەو كارەساتە ناڵاندوویانە جێگیرە و ئەركی هەمووانە رێز لەوانە بگرن كە دیار نەماون یان رزگار بوونە، ئەوەش لە رێگەی كاركردن بۆ بنیاتنانەوەی ئەو كۆمەڵگەیانە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە، داوای جێبەجێكردنی یاسای رزگاربووانی ئێزدی و رێوشوێنە تەناهی و ئیداری و ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكە دەكەین وەك لە رێككەوتنی 2020ی شنگالدا هاتووە، ئەوەش بە راوێژ لەگەڵ ئەو كۆمەڵگەیانەی كە شنگال بە شوێنی خۆیان دەزانن. 

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین